Accessibility links

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لەسەر تەقینەوەکانی بەغدا


ئەنجومەنی ئاسیشی نیشتمای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکدا تەقینەوەکانی بەغدا ئیدانە دەکات لە دەقی ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە : وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی هێرشە تیرۆرستییە دڕندانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەغدا مەحکوم دەکات کە شەوی ڕابوردوو زیاتر لە 100 کەسی تێدا کوژران، لە ناویاندا ئەو خێزانانەی بۆ شکاندنی ڕۆژووەکانیان کۆببونەوە و ئەوانەش کە لەگەڵ ملیۆنان کەسی تر لە سەرانسەری جیهاندا تەماشی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێیان دەکرد. ئێمە یەکگرتوو دەبین لەگەڵ خەڵکی عێراق و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانمان بۆ لە ناوبردنی داعش. ئەم هێرشانە تەنها سوربونمان بەهێزتر دەکات بۆ پشتیوانی کردن لە هێزی ئاسایشی عێراقی لە کاتێکدا ئەوان بەردەوامن لە ئازاد کردنی ئەو ناوچانەی کە داعش دەستی بەسەردا گرتووە، لە هامانکاتیشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕیشەکێش کردنی تۆڕی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێبەرەکانی.

XS
SM
MD
LG