Accessibility links

سەتەلایەتی جۆنۆ ده‌گاته‌ خوولگه‌ی هه‌ساره‌ی بیرجیس (موشته‌ری)

  • وریا کاڵێ

ساته‌ڵایتی واڵایی جونۆ له‌ هه‌ساره‌ی بیرجیس ناسراو به‌ Jupiter (موشته‌ری‌) نزیک ده‌بێته‌وه‌، ڕۆژی دووشەممە 4ی مانگی حەوت چووە خوولگه‌ی ئه‌وه‌ هه‌ساره‌ گازیه‌وه‌، ما‌شێنی سه‌ره‌کی بۆ ماوه‌ی 35 خولەک کەوتەکار.

په‌رپرسانی پرۆژه‌ی سه‌ته‌لایته‌که‌ ده‌ڵێن، به‌ پانتایی یاریگایه‌کی تۆپی سه‌به‌ته‌ ده‌بێت، ده‌چێته‌ هه‌وری هه‌ساره‌که‌وه‌ و له‌ کۆتایدا له‌ دووریی 4667 کیلۆمه‌تر له‌ خولگه‌ی بیرجسدا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌وڵ دات له‌ ژێر هه‌وری ئەم هه‌ساره‌ گەورەیە وێنه‌وه‌ و زانیاری کۆبکاته‌وه‌. ده‌شڵێن به‌ هیوان زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر دروستبوونی هه‌ساره‌که‌ و به‌رگی هه‌وا و هێزی موگناتیکی پێ ببه‌خشێت.

له‌ ژێر هه‌وری ‌هه‌ساره‌ی بیرجیس چینێک له‌ گازی هایدرۆجین له‌ ژێر فشاری گه‌وره‌دا هه‌یه‌ و ئیلیکتریک ده‌گه‌ێنێت. هه‌روه‌ها هه‌ساره‌که‌ به‌خێرایی ده‌سووڕێته‌وه‌.

ڕۆژێکی هه‌ساره‌ی بیرجیس10 کاتژمێره‌، به‌مه‌ش مه‌ودایه‌کی موگناتیکی به‌هێز به‌رهه‌م دێنێت، وه‌ک ناسا ده‌ڵێت "ژینگه‌یه‌کی تیشکدانه‌وه‌ی به‌هێز له‌ کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا" به‌رهه‌م دێنێت.

براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبڵ ڕکه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تێکی ڕێکخراوی ئاشتی سه‌وز ده‌که‌ن.

زیاتر له‌ 100 که‌سایه‌تی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ داوا له‌ڕێکخراوی ئاشتی سه‌وز Greenpeace و گرووپه‌ چالاکه‌کانی ژینگه‌ Anti-GMO Campaign ده‌که‌ن ڕکه‌به‌ریان بۆ خواردنه‌کانی له‌ڕووی جیناته‌وه‌ ڕێکراوه‌ته‌وه‌ بوه‌ستێنن، له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵین، هیچ مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ نیه‌ و له‌وانه‌شه‌ سوودی هه‌بێت.

گرووپه‌که‌ی زانای تایبه‌ت به‌بواره‌ جیاوازه‌کان له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ پـزیشکی، ئابوری، فه‌رهه‌نگ، کیمیا، فیزیا و هتد، نامه‌یه‌کی کراوه‌یان‌ ئاراسته‌ی ڕێکخراوی ئاشتی سه‌وز له‌واشنتنی پایته‌ختی ‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان کرد، داوا ده‌که‌ن ڕکه‌به‌ری بۆ په‌ره‌سه‌ندنی بۆماوه‌ی‌ ئه‌ندازیاری برنج بوه‌ستێنێت، وه‌ک لایه‌نگرانی ده‌ڵین له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی که‌مبوونی ڤیتامینات و کوێربوون و مردنی لێبکه‌وێته‌وه‌.

خاوه‌ن خه‌ڵاته‌کانی نۆبڵ ده‌ڵین،" ده‌بێت رێکخراوی ئاشتی سه‌وز و لایه‌نگرانی پێداچوونه‌وه‌ به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی‌ کشتوکاڵی و ئاکامی دوای خواردنی له‌لاین مرۆڤه‌وه‌ له‌هه‌موو جیهاندا بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رووبوومانه‌ی ڕێکردنه‌وه‌یان له‌ڕێگای ته‌کنه‌لۆجیای زینده‌وه‌ره‌وه‌ له‌هه‌موو جیهاندا به‌سه‌ردا هاتوه‌ و ڕێز له‌ئاکامی دامه‌زراوه‌ و ڕێکخراوه‌ زانستیه‌کان بگرن.

جۆرێک له‌برنج که‌باسی لێوه‌ده‌که‌ن ناسراوه‌ به‌ برنجی ئاڵتوونی، به‌ تایبه‌تی به‌رهه‌م هێنراوه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی که‌می ڤیتامینات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان هیه‌.

گرووپی Greenpeace ڕێگری له‌به‌رهه‌می ڕێکراوه‌ی جینات ده‌که‌ن و ده‌ڵین ئه‌و جۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ ته‌نها هه‌وه‌ڵێکه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌کانیان.

هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌ یه‌که‌م وڵات بۆ دامه‌زراندنی تۆڕی په‌یوه‌ندی نێوان ئامێره‌کان.

تۆڕی په‌یوه‌ندی ئامێره‌کان ناسراو به‌ IoT ئه‌و جیهانه‌یه‌ ئامێره‌کانی ڕۆژانه‌ به‌کارێ دێنین و به‌ئینته‌رنێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌کرێت، بۆ نمونه‌ گڵۆپی ناو ماڵ و ئامێری قاپ شتن و ئامێری فێنککرندوه‌ی ماڵ و گه‌رمکردنی.

گرووپی په‌یوه‌ندی هۆڵه‌ندا KPN له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند تۆڕی مه‌ودای دوور ناسراو به‌ LoRa له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا دامه‌زراندوه‌.

له‌م باریه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌کارهێنای تۆڕه‌که‌ بۆ کاری بازرگانی و گشتی ده‌بێت، توانای هه‌یه‌ داتا ئاڵوگۆڕکات و کۆنترۆڵی ئامێره‌کان بکات، وه‌ک ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و هێماکانی هاتووچۆ و گۆڕینی هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کان. به‌کارهێنه‌ری تایبه‌تیش ده‌توانن ئامێری ماڵی خۆیان له‌ ڕێگای ئه‌م تۆڕه‌وه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن.

وەها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت IoT شۆرشیک له‌ بواری ته‌کنه‌لۆجیای داهاتوودا بێنێته‌ ئاراوه‌ و له‌ڕێگای وای فایه‌وه‌ په‌یوه‌ندی و هه‌مئاهه‌نگی بکات و تواناو به‌رهه‌م به‌رزبێته‌وه‌ و که‌مبوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی کات و وزه‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG