Accessibility links

FBI لێکۆڵینەوە لەگەڵ هیلاری كڵنتن دەکات


ڕۆژی شەممە FBIوێژێژێکی 3 کاتژمێرو نیوی لەگەڵ هیلاری کڵنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا سازداوە وەکو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتی خۆی لە کاتێکدا کە وەزیری درەوەی ئەمەریکا بوو.

وتووێژەکە لە بنکەی FBI لە واشنتۆن ئەنجام درا هەفتەیەک پاش سەرنجێکی قوڵی ڕای گشتی لەسەر لێکۆڵێنەوەکان سەبارەت بەوەی ئایە کڵنتن کاندیدێی شیاوە بۆ سەرۆکایەتی لە کاتێکدا تەنها مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان. دەستەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کڵنتن چەندین مانگە هەوڵی بێنرخکردنی ئەم مەسەلە مشتومڕ لەسەر دەدەن.

لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی MSNBC کڵنتن ڕایگەیاند خۆشحاڵە بەوەی FBI ئەو وتووێژەی لەگەڵدا کردووە و گوتیشی ئەوە من چەند ساڵە وەڵامی پرسیارەکان لەمەڕ بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەتی خۆم دەدەمەوە.

چاوەڕوان دەکرێت کڵنتن لە کۆنگرەی پارتەکەی کە کەمتر لە 4 هەفتەی ماوە، ببێت بە کاندیدی فەرمی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی لە 8 ی مانگی 11.

XS
SM
MD
LG