Accessibility links

بەهرۆز جەعفەر: تورکیا تاقە دەوڵەتی ئیسلامی بوو کە دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نا کاتی رایگەیاندی.


Israel Turkey
Israel Turkey

بەهرۆز جەعفەر دەڵیت پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە ساڵانی نەوەدەکاندا پەیوەندیەکی ئێجگار ستارتیژی و هەمالایەنە بوون. تورکیا وئیسرائیل دووانەیەکن پێویستیان بە یەکتری هەیە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا. دەشڵێت کرۆکی ئاسایکردنەوەی تورکیا لە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ روسیا مەسەلەی گازی سروشتیە، واتا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆی تورکیایە بە گازی خۆڕسک. ئاماژەی ئەوەش دەکات کە بەهەمان شێوەش ئیسرائیل گاز بۆ چەندان وڵات دابین دەکات. سەبارەت بە دۆزی کورد لەم هاوکێشەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل و روسیا بەهرۆز جەعفەر دەڵێت دۆزی کورد چۆن لە روی جوگرافییەوە پارچە پارچەکراوە و لە ڕوی نەتەوەیشەوە کەلتورەکەی شێوێندراوە، لەهەمان کاتدا چوارچێوەی سیاسی و نێودەوڵەتی پارچەکانی کوردستانیش دیاریکراوە و جیاوازە. هاوکات هەموو پەیوەندیەکی نێوان تورکیاو ئیسرائیل لەسەر حسابی کوردانی باکور و پەکەکە ورۆژئاوا دەبێت. تەواوی ئەم گفتوگۆییە سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەهرۆز جەعفەر توێژەر و خوێندکاری دکتۆرا لە پەیوەندیەکانی نێودەوڵەتی سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:40 0:00

XS
SM
MD
LG