Accessibility links

ئیسرائیل بەرپەرچی هێرشێکی ملیتانەکانی حەماس دەداتەوە


کاربەدەستانی لەشکری ئیسرائیلی چوار بنکەی لەشکریان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە پاش ئەوەی ملیتانەکان لەوێوە موشەکیان گرتە نێو باشوری ئیسرائیل و بەر باخچەیەکی منداڵان کەوت.

ڕاپۆرت لەسەر زیانی گیانی نە لە غەزە و نە لە ئیسرائیل ڕانەگەیەندراوە.

کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن هێرشەکانیان سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ئەنجام دا.

هێرشی لەو جۆرەو بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە. موشەکەکانی کەلە غەززەوە دەگیرێتە ئیسرائیل بە دەگمەن لە باڵەخانە دەدات.

XS
SM
MD
LG