Accessibility links

ڕێبوار حه‌مه‌د: چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد له‌ سیناریۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ناڵی ڕووداو كۆمه‌ڵ تێوه‌ بگلێنن


ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی دوو به‌رپرسیانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ناڵی ڕووداو ده‌دوێت.

ڕێبوار حه‌مه‌د ده‌ستگیركردنی دوو كادیره‌كه‌یان به‌ فشاری سیاسی بۆ سه‌ر حیزبه‌كه‌ی ناوده‌بات و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به‌ هۆی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر باباته‌ سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ناڵی ڕووداو به‌ سیناریۆ ناو ده‌بات و ده‌شڵێت "چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد له‌ سیانریۆیه‌كی وا ناته‌ندروسته‌وه‌ تێوه‌ بگلێین هه‌رچێنده‌ ده‌مێكه‌ ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیوین له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانمان".

هه‌روه‌ها گوتیشی "به‌داخه‌وه‌ نه‌ده‌بوایە كه‌ناڵی ڕووداو ئەم سیناریۆیه‌ی قبووڵ بكردایه‌ و ئێمه‌ سكاڵامان له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ولێر هەیە".
ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حیزبه‌كه‌ی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانی خۆیان.

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG