Accessibility links

پرۆژەیەک بۆ ناردنەوەى ئاوارەكانى كەركوک ئاراستەى ئەنجومەنى پارێزگا دەكرێت


قایمقامى ناوەندى شارى كەركوک ، پرۆژەیەک ئاراستەى پارێزگا و ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک دەكات بۆ ناردنەوەى ئەو خێزانە عەرەبانەى كە ناوچەكانیان ڕزگاركراون و ،هۆكارى ئەمەش بۆ ئەوە دەگێرێتەوە كە مەترسى گۆڕینی دیموگرافیاى كەركوک لە ئارادایە.

كامیل ساڵەیى قایمقامى كەركوک لەبارەى ناوەرۆكى پرۆژەكەیەوە ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند "هێزە عێراقییەكان زۆربەى ناوچەكانى ناوەڕاستى عێراقیان لەداعش پاک كردۆتەوە ، بۆیە كاتى ناردنەوەى ئاوارەكان و دروستكردنى كامپ بۆیان لەنزیک شارو شارۆچكەكانى خۆیان هاتووە."

ناوبراو گوتیشی"ئەگەر ئەو ئاوارانە نەنێردرێنەوە حكومەتى عێراق دە ساڵى تریش ئامادەكارى ناكات بۆ گێرانەوەیان و ، دواجار ئەو ئاوارانە بەرژەوەندى دروست دەكەن و بەیەكجارى لەكەركوك نیشتەجێ‌ دەبن."

لەنێو شارى كەركوک و دەوروبەرى نزیكەى 600 هەزار كەسى ئاوارە نیشتەجێ‌ بوون ، كە بەهۆى شەڕی نێوان داعش و هێزە عێراقیەكان لەپارێزگاى دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار ئاوارە بوون.

كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، پێیوایە حكومەتى عێراق بەمەبەست رێگە بەگەرانەوەى ئاوارەكان نادات و دەیەوێت ئاوارەكان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیاى كەركوک بەكاربهێنێت.

شارى كەركوک كە پێشتر لەلایەن حكومەتى عێراقەوە تەعریب كراوە و بەپێى مادەى 140 ى دەستور دەبێت عەرەبە هاوردەكان ڕەوانەى ئەو ناوچانە بكرێنەوە كەپێشتر لێوەى هاتوون، بەڵام لەئێستادا بەهۆى شاڵاوى ئاوارە ترسى تەعریب بوونەوەى لەئارادایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00
Direct link


.

XS
SM
MD
LG