Accessibility links

نوره‌دین وه‌یسی: ئاسۆیه‌ک نابینم بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان

  • Yahya Barznji

له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئاسۆی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان تا دێت به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات له‌ کاتیکدا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌ره‌و خراپی ده‌چێت، هه‌روه‌ها کوردستان له‌ لایه‌ک له‌ بیرکردنه‌وه‌ و بانگه‌شه‌ی راپرسیدایه‌و لایه‌کی دی ئه‌گه‌ری که‌رتبوونی زیاتر، به‌لای نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی نوره‌دین سه‌عید وه‌یسی "ده‌رکه‌وت ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی حیزبه‌کان که‌ به‌یه‌که‌وه‌ کاریان ده‌کرد، به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌و هه‌ر لایه‌و ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی حیزب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانێتی ئه‌وه‌نده‌ دۆزی کوردیان له‌ لا گرنگ نه‌بووه‌."

هه‌رێمی کوردستان و عێڕاقیش دوای نه‌مانی داعش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ گۆڕانکارییه‌ک بێته‌ ئاراوه‌. نوسه‌ره‌که‌ پێێ وایه‌ "ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا بێت، ره‌نگه‌ نه‌توانرێت سوود له‌و گۆڕانکاریانه‌ وه‌رگرن، ئه‌وسا هه‌مووی به‌رپرسیارتێتی مێژوویی به‌ر ده‌که‌وێت‌."

ده‌قی وتوێژه‌که‌ له‌م فایله‌ ده‌نگییه‌دا گوێ بیست ببن.

XS
SM
MD
LG