Accessibility links

بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێران 5 کەس لە هەرێمی کوردستان بیندار دەبن


تۆپخانەكانی كۆمارى ئيسلامى ئێران بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان حدک و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران حدكا له‌ دەڤەری حاجی ئۆمەران و سیدەكانى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر تۆپباران دەكەن. لە ئاکامدا چەندین کەس بریندار بوون و زیانی زۆری داراییش کەوتۆتەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ كه‌ريم كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى حيزبى ديموكراتى كوردستان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ ئێران بۆردومانى كردووه وەک‌ ناوچه‌ى حاجى ئۆمه‌ران دۆڵى ئاڵانه و ناوچه‌ى سيده‌كان هيچ بنكه‌ و باره‌گايه‌كى ئێمه‌ى لێ نيه‌ و پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه‌ گه‌ڕووكن دێن و ده‌چن به‌ڵام ئێران به‌ به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌كانى ديموكرات به‌ره‌و ناوچه‌كانى ئێران ده‌چنه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن.

كاروان كه‌ريم خان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحيه‌ى سيده‌كان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند به‌هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌ى كۆمارى ئيسلامى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ژماره‌يه‌كى زور له‌ هاوڵاتيانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ بۆردومان ده‌كرێن له‌ لايه‌ن ئێرانه‌وه‌ ماڵ و گونده‌كانيان به‌ره‌و ناوچه‌ ئارامه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان به‌جێهێشتووه‌‌ و به‌م هۆيه‌شه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتيه‌ک برينداربوون.

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى حيزبى ديموكراتى كوردستان دەشڵێت ئێران ده‌يه‌وێت به‌جۆرێک ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆردومان بكات كه‌ ته‌هديدى حكومه‌تى هه‌رێم بكات و ڕووى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمه ئه‌ويش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ كێشه‌يه‌كى سياسيه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌يه كه‌ هه‌رێمى كوردستان باسى لێوه‌ ده‌كات به‌ تايبه‌تى مه‌سه‌له‌ى گۆڕانكاریيه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان وه‌كو مه‌سه‌له‌ى ڕفراندۆم و ڕاپرسى و سه‌ربه‌خۆيى باشوورى كوردستان.
لاى خويه‌وه‌ دكتۆر کەنعان کانەبی بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمانيش ڕايگەیاند‌ تۆپبارانى ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ بۆتە‌ هۆى برينداربوونى پێنج كه‌س به‌ڵام برينه‌كانيان سوكن.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە هەولێر


XS
SM
MD
LG