Accessibility links

موسەنا ئەمین:گرتنەوەی فەلوجە بۆ هەموو عێراق گرنگە بەتایبەت بۆ بەغدای پایتەخت

  • Smko Aziz

د. موسه‌نی ئه‌مین

د. موسه‌نی ئه‌مین

دکتۆر موسەنا ئەمین دەڵیت کۆنترۆلکردنەوەی شاری فەلوجە و پاککردنەوەی لە تیرۆرستانی داعش ، بەڵگەی پاشەکشی و تێکشکانی ئەم گروپەیە لە عێراق و لاوازبوونی هەژمونی و پێگەیانە. دکتۆر موسەنا دەشڵێت گرتنەوەی شاری فەلوجە بایەخێکی زۆری لەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە ئایندەدا دەبێت . ناوبراو ئاماژەی بەوەشدەکات کە پاککردنەوەی شاری فەلوجە لە تیرۆرستانی داعش پێگەی حەیدەر عەبادی پتەو بەهێز دەکات. دەشڵێت بە بڕوای من بە بێ بەشداریکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی شیعەکان دەتوانرا ئەو شارە کۆنترۆڵبکرێتەوە بەو مەرجەی حکومەتی عێراقی بە چاوێكی تائیفەگەری نەیڕوانیایەتە مەسەلەی پڕچککردنی هۆزە سونەکانی ناوچەکە . تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ دکتۆر موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێڕاق سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG