Accessibility links

هێزەکانی ئەفغانستان 135 چەکداری سەر بە داعش دەکوژن


کاربەدەستان لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی و زەمینی لەناوچەکانی نزیک سنوری پاکستان، کە چەند ڕۆژێکە دەستێپێکردووە هێزەکانی ئەفغانستان زیاتر لە 135 چەکداری داعشیان کوشتووە کە بریتین لە سەرکردە باڵاکانیشیان و هەروەها ژمارەیەکی لەوە زیاتریشیان بریدنار بوون .

بەرپرسانی ئاسایشی هەرێمی دەڵێن شەڕو پێکدادان لە ناوچەی کوت لە پارێزگای نانگەرهار ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایپێهات هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی ناوچەکە هێشتا بەردەوامە. هاوکات پشتڕاستیان کردەوە کە 12 ئەندامی ئاسایش لەو ئۆپەراسیۆنە کوژراون و 18 ی تر برینداربوون.

سەلیم کۆندوزی فەرمانڕەوای پارێزگاکە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند لە جەلال ئاباد، پایتەختی هەرێمی، شەڕ لە شەوی پێنجشەممەوە دەستیپێکرد لەکاتێکدا بەلایەنی کەم 600 پیاوی چەکداری سەر بە داعش بە چەکی قورسەوە چەند هێرشێکیان کردە سەر خاڵەکانی پشکنین لە ناوچەکەدا. ئەو شەڕە بوو بە مایەی هەڵاتنی خەڵکانی سیڤیل بەرەو ناوچەکانی ئارامتر و هێشتا ژمارەیەکی تری خێزانەکان لە ناوچەی شەڕەکە بەرەو شۆینەکانی تر دوردەکەونەوە.

ئەم شەڕەش یەکەم شەڕی گەورەیە کە هێزەکانی ئاسایش بەڕەنگاری میلیشیاکانی داعش ببنەوە لە دەرەوەی سنورەکانی ناوچەی ئەچین کە مۆڵگەی چەکدارانی ئەو گروپە تێرۆرستییەی بنکە لە سوریایە.

XS
SM
MD
LG