Accessibility links

بەهۆی گڕی دارستانەکانی کالیفۆرنیا 2 کەس گیان لە دەست دەدەن


بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ولایەتی کالیفۆرنیای ڕۆژئاوای ئەمەریکا دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 100 باڵەخانەش سوتاون. ئەو گرە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکرد.

کاربەدەستان دەڵێن شیانی ئەوەش هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قوربانی زیاتریش بدۆزرێنەوە لە کاتێکدا تیمەکانی بەهاناچوون بەدەوامن لە گەڕان بە نێو شوێنە سوتاوەکاندا.

ئەو گڕەی کە لە ناوچەی کێنی نزیک باکرفیڵد ڕوویدا ڕۆژی هەینی زۆری کرد و بوو بە گەورەترین گڕ لەم وەرزی گڕگرتنی دارستانانەدا.

فەرمانڕەوای کالیفۆرنیا جێری بروان باری نائاسایی لەو ناوچەیە ڕاگەیاند. پۆلیس دەڵێت دوو هاوسەری بەتەمەن بوون بە قوربانی لە کاتێکدا کە دەیانویست لە ماڵەکەی خۆیان دەرچن بەهۆی دوكەلێکی زۆر گیانیان لە دەستدا.

لە ڕۆژی هەینی کاربەدەستانی هۆشداریان دا نزیکەی 3 هەزار دانیشتوی دەوروبەری دەریاچەی ئیسابێلا پێویستە ماڵەکانی خۆیان چۆڵ بکەن چونکە زۆر نزیک بوون لە گڕەکەوە.

کاربەدەستانی ئاگرکوژێنەرەوە دەڵێن نزیکەی 800 ئاگرکوژێنەرەوە بەشدارن لە هەڵمەتی کوژانەوەی ئەو گڕە و چاوەڕان دەکرێت سەدان کەسی تریش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هاوکاری بکەن.

کالیفۆرنیا لە نێوەندی خراپترین وشکە ساڵیدایە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابوردۆوە و پەلەی گەرماش لە هەفتەی ڕابوردوو زۆر بەرز بوبۆوە ئەمەش بوو بەهۆی گڕ بەربوون لە دارستانەکان و تەشەنە سەندنی گڕەکە.

XS
SM
MD
LG