Accessibility links

ژنێکی ئێزیدی لە وڵاتە یەکگرتووەکان داوا دەکات داعش بە سزای خۆی بگات


Nadia Murad
Nadia Murad

قسەکانی نادیە موراد کە ژنێکی گەنجی ئیزیدیـیە لە ژووری گوێراگرتنی سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکاندا، لە نێوانی کڕ و کپ و بێدەنگییدا دەنگی دەدایەوە و ئەندامانی کۆنگریس بە واقی و سەرسوڕمانیەوە گویان لێ دەگرت.

نادیە مووراد بە بێ دوو دڵی بە ئامادە بوانی سیناتدا ووت چۆن لە مانگی 8 ساڵی 2014 شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامی هێڕشیان کردە سەر شەنگاڵ و داێکی و 6 لە باراکانی لە تاکە رۆژێکداکوشتن، وە کۆتاییان بەو ژیانەی هێنا کە لە رابوردوودا دەیزانی. ئەو تەنها تەمەنی 19 ساڵ بوو.

نادیە کە لە رێگای وەڕگێرەوە دووا ووتی من دەست درێژێم لێ کرا ، فرۆشرام و پێیشیلیم لێکرا، بەڵام من خۆشبەخت بووم کە رزگارم بوو، هەر وەها کچانێک هەبوون کە تەمەنیان تەنها 9 ساڵ بوو دەست درێژیان کرایە سەر.

نادیە باس لەوەی کرد کە چۆن یەکمین جار دەیویست را بکات، بەڵام گیرا و لەبەرامبەردا بە گەلە کۆمەکی دەست درێژیان کردە سەر و پاشان لە کۆتاییدا چۆن بە یارمەتی خانەوادەیەک لە موسڵ دەربازی بوو.

نادیە دەڵێت من ئازاد بوو بەڵام چێژی ئازادی نابینم لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی ئەم تاوانەیان ئەنجام دا هێشتا بە سزیان نەگەیشتوون.

XS
SM
MD
LG