Accessibility links

ماهر فەیلی: هەرێمی کوردستان ئێمەی کوردی فەیلی لە بەغدا بە تەنیا جێهێشتووە


Mahir Feyli
Mahir Feyli

ماهر فەیلی: هەرێمی کوردستان ئێمەی کوردی فەیلی لە بەغدا بە تەنیا جێهێشتووە

لە ساڵیادی رۆژی جیهانی پەنابەراندا، بەرەی کوردە فەیلیەکان لە کۆمەڵگای جیهانی داوا دەکەن بە فەرمی دان بە تاوانەکانی کۆچی بە زۆرەمیلێی، لە ناوبردن و قڕکردنی کوردە فەیلیەکاندا لە دەوارانی رژێمی سەدام حوسەین دا بنێن و رێگا بگرن لە دووبارە بونەوەیاندا لە ئاێیندەدا.

ماهر فەیلی سکرتێری گشتی بەرەی نیشتمانی باڵای کوردە فەیلیەکاندا لە گڤت و گەپێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمە یەکمین جار نییە بەلکو لە کاتی رووخانی سەدام حوسەین وە ئێمە لەسەر ئەم جۆرە داخوازیانە بەردەوام بوینە و ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 5/4 /1991 وە بە پێی بریاری 688 ئاماژە " بە راگرتنی ئەشکەنجە و سەرکوتکردنی هاووڵاتیانی سڤیل لە عێراق دەکات و رێگا گرتن لەدووبارە بونەوەی ئەم جۆرە تاوانە دڕندانە لە ئاێیندەدا" بەلام عێراق سەرەرای ئەوەی بەشێکە لەو بریارەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کوردە فەیلیەکان، هێشتا 50% ئەو کارانە ئەنجام نەدراوە بە تاێبەتی سەبارەت بە ناسنامە و شناسنامەی کوردە فەیلیەکان".

کاک ماهر هەر وەها دەڵێت" ئێمە کە خاوەن کێشەکەین لە ناو ئەو کۆمیتانەی کە ئەرکی کوردە فەیلیەکان و کەمایەتیەکانی تر لە ئەستۆدا گرتوون، نیین، بەڵکو کەسانێک هەن کە نەک هەر هیچ رۆڵێکیان نییە لە ناو کوردە فەیلیەکاندا بەڵکو لە دەروەی کێشەکەدان و لە دەرد و ئازاری ئێمەدا بێ ئاگان، ئەگەر ئێمە خۆمان نەبین شیانی نییە هیچ کارێکمان بۆ ئەنجام بدرێت".

کاک ماهر دەشڵێت" کێشەی ئێمە لە نێوان بەرژەوەندی و ناکۆکی پارتەکانی عێراقدا وون بوە، وە کوردێکی فەیلی کە دەبێتە ئەندامی یەکێک لەو پارتانە ئیتر کێشەی فەیلیەکان بە لاوە دەنێن و لە بەرژەوەندی ئەو پارتانەدا کار دەکەن، بگرە سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، ئێمە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بوین و هەموو گڕ و تواناکانمان لە بەرژەوەندی ئەواندا بوو بەڵام کە کار گەیشتە سەر کێشەکەمان بە جێمان هیشتن و ئەوە نزیکەی 10 ساڵە پەنا بۆ هەموو لایەک دەبەین و بەڵێنمان پێی ئەدەن بەڵام هیچ لەو بەڵێنانەش تا ئێستا ئەنجام نەدراوون، لە بەغدا بە تەنیا بە جێمان هێشتن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:37 0:00

XS
SM
MD
LG