Accessibility links

ئەحمەد ئەلحەمدانی: ڕێگە دەدرێت تەنها میدیاکانی سەر بە میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق و بەدر و خۆراسانی بچنە فەلوجەوە

  • Balen Salih

ئەحمەد ئەلحەمدانی

ئەحمەد ئەلحەمدانی

هێزە سەربازییەکانی عێراق دەستیان گرتووە بەسەر زۆر دامەزراوی حکومەتیدا لە ناوجەرگەی شارۆچکەی فەلوجە.

ئەحمەد ئەلحەمدانی، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت پاش هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەکانی حکومەت، هێزەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بە ئاڕاستەی باکوری فەلوجەدا و دەشڵێت شەڕەکانی ناوچەی باکوری شارۆچکەکە جیاوازن لەو ڕوانگەیەوەی کە ڕەوشی شەڕەکان گۆڕاون لە شەڕی لەشکرییەوە بۆ بە دواکەوتن و ڕاوەدونانی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

ئەلحەمدانی دەڵێت هێوربوونەوە و جێگیری لە ڕەوشەکەدا کاتێکی زیاتری دەوێت چونکە لە ناو فەلوجەدا تێرۆریستان حەشارگەیان بۆ خۆیان دروستکردووە بە شێوەیەک وەک دەڵێت "سەرەتای هەیە بەڵام کۆتاییەکەی دیارنییە."

سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەلحەمدانی دەڵێت هێزەکانی حەشدی شەعبی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی ئەو ناوچانەیان کوشتووە و ڕفاندووە و سوکایەتیشیان پێکراوە و هەروەهاش ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانیش بێسەروشوێن کراون.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئەحمەد ئەلحەمدانی، نوسەر و ڕۆژنامەوان بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاتی زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG