Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: دکتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د

  • Balen Salih

دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

دکتۆر نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

له‌ زۆرێک له‌ قۆناغه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رده‌وام باس له‌ ڕۆشنبیر و ئه‌رکی ڕۆشنبیر ده‌کرێت، به‌ڵام ئایا پێناسه‌یه‌ک هه‌یه‌ بتوانێت ڕۆشنبیر له‌ خه‌ڵکی ئاسایی جیا بکاته‌وه‌؟

زۆر جاران و له‌ قۆناغه‌ سه‌خته‌کاندا داوا له‌ "ڕۆشنبیر" ده‌کرێت ڕۆڵی ئه‌رێنیانه‌ی خۆی بگێڕێت به‌ تایبه‌تیش کاتێک ڕه‌وشێکی نه‌خوازراو له‌ کۆمه‌ڵگادا دێته‌ ئاراوه‌، جا له‌وانه‌یه‌ ئه‌و داوایه‌ له‌ فه‌رمانڕه‌وایانی ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌‌ بێت یانیش له‌ ئۆرگانه‌ جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه‌.


یه‌کێک له‌و پرسیاره‌ سه‌ره‌کیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رکی ڕۆشنبیر ده‌کرێت ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌رکه‌که‌ی سنوردار ده‌بێت به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌یه له‌ ڕوانگه‌ی باره‌ باوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاین و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و هتد.‌

ئایا ده‌کرێت ڕۆشنبیر هه‌ر ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی لێکدانه‌وه‌کردندا بمێنێته‌وه‌ یان پێویسته‌ کار له‌سه‌ر کرده‌ی گۆڕین بکات؟ ئه‌مه‌شیان پرسێکی تری مه‌عریفیه‌ له‌ که‌سی ڕۆشنبیر سه‌باره‌ت به‌ تواناییه‌کانی و کاریگه‌رییه‌کانی له‌ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌کان و به‌رنامه‌ڕێژییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و بونیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌مه‌کانی مه‌عریفه‌یی له‌ کۆمه‌ڵگادا.

له‌ زۆر باردا و به‌ تایبه‌تیش له‌ کۆمه‌ڵگه‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا وتارێکی ڕۆشنبیرێک دیالۆگێکی ئێجگار تۆکمه‌ له‌ ناو ڕای گشتیدا دێنێته‌ ئاراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌شێت ئاڕاسته‌کانی په‌یوه‌ندی له‌ ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بگۆڕێت.

ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکه‌ین، به‌لای زۆرێکه‌وه،‌ هێشتاش له‌ مشتومڕی ململانێ ئایدیۆلۆژییه‌کاندایه‌ و نه‌توانراوه‌ ئه‌و جۆره‌ گوتاره‌ کلاسیکیانه‌ی له‌ ئارادان دوورن له‌ ئیشکردن له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ مه‌عریفیه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ و له‌وانه‌شه‌ ڕه‌وشه‌ به‌ده‌کانی تریش کاریگه‌رییان هه‌بووبێت به‌سه‌ر دابه‌شبوونی ڕۆشنبیره‌وه له‌ به‌ره‌کاندا.

کێشه‌ی ڕۆشنبیر، ئه‌و کێشانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ که‌ ڕۆشنبیر تیایدا ده‌ژی و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ نه‌بن بۆ گه‌یاندنیان ئه‌وا به‌ ته‌واوی ئه‌و کێشانه‌ له‌ هزری که‌سی ڕۆشنبیردا له‌ خوێندنه‌وه‌ و بیرکردنه‌وه‌ بابه‌تییه‌کان به‌تاڵ ده‌بنه‌وه‌ و لێره‌شدا له‌وانه‌یه‌ زیانلێکه‌وتووی یه‌که‌م کۆمه‌ڵگه‌ خۆی بێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌شه‌ فه‌رمانڕه‌واکان که‌ خۆیان به‌شێکن له‌و کۆمه‌ڵگه‌ زیانلێکه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌ به‌رژه‌وه‌ندییان بشکێته‌وه‌.

ئایا ڕۆشنبیر هه‌ر ئه‌و ته‌نها که‌سه‌یه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ بگرێت، یان خۆیشی ده‌بێته‌ بابه‌تێک بۆ ڕه‌خنه‌لێگرتن؟

ئایا ڕۆشنبیر له‌ ئاکامی دیالۆگێکی ڕژد دێته‌ ئاراوه‌ یان خۆی ده‌بێته‌ فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌ دروستبوونی دیالۆگدا؟

ئایا ڕۆشنبیریی کوردی بۆته‌ خاوه‌نی گوتارێکی تایبه‌ت به‌ خۆی؟

ئایا ڕۆشنبیر ده‌توانێت یان ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ به‌ ناوی خه‌ڵکه‌وه‌ قسه‌ بکات؟

(دکتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د) له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

XS
SM
MD
LG