له‌وانه‌یه هه‌ندێک ڕه‌وشتی ئۆتزم واته گۆشه‌گیری هۆکاره‌که‌ی ئه‌ندامی هه‌رس بێت یاخود به واتایه‌کی‌دیکه نه‌بوونی پـێویستیه‌ک له‌و کۆئه‌ندامه‌دا بێت.
گۆشه‌گیری یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیه ده‌رونیانه‌ی زاناکانی هه‌سته‌ده‌ماری بۆ سه‌رده‌مێکی دووره سه‌رسوورماندوه، له‌م باریه‌وه کۆستا ماتێۆلی پرۆفیسۆری زانستی هه‌سته‌ده‌مار له کۆلیجی ته‌ندروستی بایله‌ر Baylor College of Medicine ده‌ڵێت توێژه‌ره‌وانیش گومانی ئه‌ویان هه‌یه له‌وانه‌یه ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزی دژ به‌کۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندی به سیسته‌می خۆراکی منداڵ و دایکه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌ر له دایکبوونیشه‌وه هه‌بێت.
برۆفیسۆر کۆستا و هاوپـیشه‌کانی توانیان نموونه‌یه‌کی مشک به‌رهه‌م بێنن ره‌فتاری به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵی مشکی‌دیکه ته‌ریک بوون و که‌متر تێکه‌ڵاو و لەگه‌ڵیان ئاوێته‌بوون بێت، هه‌روه‌ها کۆستا سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه به‌چکه‌ی دایکه قه‌ڵه‌وه‌کان زیاتر گۆشه‌گیر بوون.
کۆستا ده‌ڵێت هۆی ئه‌م گۆڕانکاریه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی به‌کتریای جۆری Lactobacillus reuteri له گه‌ده‌ی ئه‌و به‌چکانه‌دا. ده‌شڵێت دوای دانانی ئه‌و جۆرانه‌ی به‌کتریا له گه‌ده‌ی مشکه‌کان ڕه‌فتارو ڕه‌وشتی ئاسایی خۆیان ده‌سپێکردوه‌ته‌وه.
کۆستا ده‌ڵێت به‌کتریای Lactobacillus reuteri هرمۆنی ئۆکسیتۆسین Oxytocin به‌رهه‌م دێنێت ئه‌وه‌ی خۆشی ده‌به‌خشێت و به‌بوونی گیانداران زیاتر خواستی تێکه‌ڵاوبوونیان ده‌بێت.
زاناکان بنه‌مای سه‌ره‌تای دروستبوونی ژیان له‌ده‌وری هه‌ساره‌کانی له دۆخی دروستبووندان ده‌دۆزنه‌وه.
کاربۆن بنه‌مای دروستبوونی ژیانه له‌سه‌ر زه‌وی، له‌سروشتی ناوه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کاندا دروستده‌بێت و تونایه‌کی بێوێنه‌ی هه‌یه بۆ یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌تۆمی‌دیکه بۆ پێکهێنانی وردیله‌ی ئۆرگانیکی ئاڵۆز و ترشی ئه‌مینی که‌پێویستی بنه‌مای دروستبوونی خانه‌ی ژیانه.
ئه‌م پێداویستیانه‌ی سه‌ره‌تای ژیان که‌له‌دوری ئه‌ستێره‌کان و کلکداره‌کانی دروست ده‌بن، به‌م دوایانه له‌سه‌ر بلۆتۆ دۆزراونه‌ته‌وه.
له دۆخی نێوانیشدا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له ئه‌ڵقه‌کانی له ده‌وری هه‌ساره‌که‌ی له سه‌ره‌تای درووستبووندان بوونیان هه‌یه.
به‌به‌کارهێنانی سیسته‌می Atacama Large Millimeter/submillimeter Array زاناکان له‌ووڵاتی چیلی بۆیه‌که‌م جار میسانۆلیان Methanol له ئه‌ڵقه‌ی هه‌ساره‌یه‌ک له دۆخی دروستبووندا له دوری ئه‌ستێره‌یه‌کی زۆر بچووک دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌رده‌خات میسانۆل گواستنه‌وه بۆ دۆخی هه‌ساره له دروستبوونی ئه‌ستێره‌کاندا ده‌خوڵقینێت. میسانۆل له ناوچه‌ی هاوشێوه، له‌سه‌ر پلۆتۆ و کلکداره‌کان له‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆردا دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆخه و بوونی میسانۆل له‌ده‌وری ئه‌ستێره‌ی TW HYA ددۆزراوه‌ته‌وه که له‌خۆری زه‌وی بچوکتره و به‌هه‌نگاوێکی گرنگ داده‌نرێت له‌تێگه‌یشتن و چۆن دۆخی به‌سته‌ڵه‌ک له‌دوری ئه‌ستێره‌کان دروست ده‌بێت.
زاناکانی واڵایی به‌ردێکی گه‌وره له‌ده‌وری زه‌وه‌ی ده‌سووڕیته‌وه ده‌دۆزنه‌وه.
زاناکان به‌ردێک له‌واڵایی ده‌دۆزنه‌وه به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه درێژیه‌که‌ی نزیکه‌ی 100 مه‌تره و ناویان لێناوه 2016 HO3 ، ده‌شڵین له‌زه‌ویه‌وه زۆر دووره و بۆیه به‌نیمچه هه‌ساره دایده‌نێن.
بۆل چۆداس به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ته‌نه نزیکه‌کان له‌زه‌وه‌یه‌وه له ئاژانسی ناسا له‌تاقیگه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌که‌کانی واڵایی له باسادینا له کالیفۆرنیا ده‌ڵێت، "له‌وتای 2016 HO3 له‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا هه‌ردوو به‌دووری خۆردا ده‌سووڕینه‌وه، وه‌ک ته‌نێکی خولاوه به‌دوری زه‌ویدا هاوشێوه‌ی مانگ داده‌نرێت".
ناسا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت نیوه‌ی کاتی خولانه‌وه‌ی نزیک له خۆره‌وه به‌سه‌ر ده‌بات و له‌پێش زه‌وه‌یه‌وه ده‌ڕوات، و نیوه‌ی کاته‌که‌ی که‌ی له زه‌وه‌یه‌وه دووره.
بۆ یه‌که‌م جار 2016 HO3 له مانگی 4دا له‌لایان تلسکۆبی Pan-STARRS 1 بنکه له هالیاکالا له دوورگه‌ی هاوایی به‌دیکراوه.