Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: بە خۆشەویستی بەرامبەر یەکتر دەتوانین چاکە بەدەستبهێنن


ڕۆژی باوک لە ئەمەریکا لەم ساڵدا دوابەدوای هەفتەیەک بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ئۆرلاندۆ لە فلۆریدا هاتووە کە لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکان 49 کەس کوژران و 53 کەس بریندار بوون.

سەرۆک ئۆباما لە وتاری هەفتانەیدا ڕایگەیاند لەم دەمەی ڕۆژی باوکان یاد دەکەینەوە زۆر بیر لە بەرپرسیارێتییەکانمان بەرامبەر بە یەکتر دەکەمەوە.

سەرۆک ئامۆژگاری کرد و گوتی با هەرگیز بیرنەکەینەوە کە چەند دەتوانین چاکە بەدەستبهێنین زۆر بە ئاسانی دەتوانین لەڕێی ئەوەی کە یەکترمان خۆش بوێت.

شایانی باسە ڕۆژی باوک لە 5 ی مانگی 7ی ساڵی 1908 سەرەتا لە کلێسایەکی وێست ڤێرجینیا ئەنجام درا ئەوەش تەنها مەڕاسیمێک بوو بۆ ڕێزگرتن لە 362 پیاوی کە ساڵێک پێش ئەوە لە تەقینەوەی کانگایەکی خەڵوز گیانیان لەدەست دا. بۆ ساڵێک دواتر خانمێک بە ناوی سپۆکەین لە ولایەتی واشنتۆن کە تەنها لەلایەن باوکییەوە بەخێوکرابوو پاش مردنی دایکی ڕۆژێکی تایبەتی بۆ باوکان پێشنیاز کرد بە هەمان شێوەی ڕۆژی دایک. لە ساڵی 1910 هەوڵەکەی سەری گرت و ستانی واشنتۆن بوو بە یەکەم ولایەت کە لە ئەمەریکا کە ڕۆژێکی بۆ باوکان تەرخان کرد. ئەو ڕۆژەش ئێستا لە سێهەم یەکشەممەی مانگی 6 ئەنجام دەدرێت. لە ساڵی 1972 سەرۆک ریچارد نیکسون ڕۆژی باوکی کردە ڕۆژێکی نیشتیمانی.

XS
SM
MD
LG