Accessibility links

لە ژاپۆن خۆپیشاندان دژ بە بنکەی لەشکری ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت


دەیان هەزار کەس لە دورگەی ئۆکیناوای ژاپۆن کۆبونەتەوە و داوا دەکەن لەشکری ئەمەریکا بنکەکانی خۆی دابخات دوابەدوای ڕووداوێکی کە ئەندامانی لەشکری ئەمەریکای تێدابووە و بۆ چەندین مانگ ببو بە سەردێڕی دەنگوباسەکان.

خۆپیشاندەرنی ڕۆژی یەکشەممە داوای پلانێک دەکەن بۆ گواستنەوەی بنکەی لەشکری ئەمریکا دەکەن.

ناڕەزاییەکانیش لەمەڕ بنکەی لەشکری ئەمەریکا لەو دورگەیە چەند ساڵێکە کەڵەکە دەبێت.

‌هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت لە سەرەتای ئەم مانگە خواردنەوە کحولیەکانی لە ئەندامانی لەشکری ئەمریکا لە ژاپۆن قەدەغە کردووە و چوونە دەرەوەی بنکەکانیش سنوردار کراوە پاش ئەوەی یەکێک لە ئەندامانی هێزی دەریایی لە ئۆکیناوا دەستگیر کرا لە کاتێکدا بە گومانی ئەوەی بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی هاژوتبوو.

ئەفسەری پلە نزم ئەیمی میجا دەستگیر کرا پاش ئەوەی گوایە ئۆتۆمبێلی لە سەر هێڵی هەڵەی شاڕێیەک هاژوتبوو و خۆی دابوو بە دوو ئۆتۆمبێلی تردا و دوو کەس بە سوکی بریندار بوون.

هەر پاش ئەو ڕووداوە خوردنەوە کحولییەکان لە هەمو ئەندامانی لەشکری ئەمەریکا لە سەرانسەری وڵاتەکە قەدەغە کرا.

هێزی دەریایی ئەمەریکا چوونە دەرەوەی ئەندامەکانی بەشەودا قەدەغەکردووە پاش ئەوەی ئەندامێکی پێشوی هێزی دەریایی ئەمەریکا کە لە بنکەیەکی لەشکری ئەمەریکا لە ژاپۆن کاری دەکرد مانگی ڕابوردوو دەستگیر کرا بە تاوانی گوایە دەستی هەبووە لە بێسەروشوێن کردنی ژنێکی ژاپۆنی کە پۆلیس پێی وایە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری و کوژراوە.

بەرنامەی لابردنی ئەو بنکەیەی ئەمەریکا سەرەتا لە ساڵی1996 بو کاتێک هەردوو وڵات ڕازی بوون بە داخستنی بنکەی ئاسمانی فوتینما کە لە ناوچەیەکی دانیشتوانی دووردەست بوو پاش ئەوەی کچێکی تەمەن 12 ساڵان لەلایەن سێ ئەندامی لەشکری ئەمەریکاوە دەستدرێژی کرایە سەری. ئەو ڕووداوەش بوو بە هۆی چەنین خۆپیشاندانی گەورە.

ڕێژەی پەسەند کردنی سەرۆک وەزیری ژاپۆن شێنزۆ ئابێ دابەزییەوە لەو ناوچەیەدا و بەشێکی بەهۆی ئەوەیە لەگەڵ گواستنەوەی بنکەکانی ئەمەریکایە لە بری لابردنی هەمویان لە ئۆکیناوا کەلەلایەن فەرمانرەوای ئەو دورگەیەوە داوای لێ کرابوو.

XS
SM
MD
LG