Accessibility links

ئێران ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی بنکە لە ئەمەریکا ئەنجام دەدات


کاربەدەستانی هێڵی ئاسمانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کۆمپانیای زەبەلاحی فڕۆکەی بۆینگی بنکە لە ئەمەریکا لەگەڵ ئێراندا گەیشتۆتە ڕێککەوتنێک بۆ فرۆشتنی 100 فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بەو وڵاتە.

ئەم گرێبەستە بە سێ ڕێککەتنی جیاواز بووە کە لە نێوان ئەو کۆمپانیا ڕۆژئاواییەو ئێراندا ئەنجام دراوە بۆ نزیکەی 200 فڕۆکە، لەو کاتەوەی واشنتۆن سزا ئابورییەکانی لەسەر ئێران هەڵگرد.

عەلی عەبدزادە بەرپرسی هێڵی ئاسمانی سیڤیلی ئێران ڕایگەیاند " ئێمە 250 فڕۆکەمان لە وڵاتەکەدا هەیە کە دەبێت 230 لەوانە بگۆڕدرێن". هەرچەندە گوتیشی هیچ کاتێکی دیاری کراو دانەنراوە بۆ ناردنی فڕۆکەکان.

عەبدزادە گوتیشی زۆربەی فڕۆکەکانی ئێران پێویستیان بە گۆڕینە بەڵام کۆمپانیای بۆینگ هێشتا چاوەڕوانی دووا مەوڵەتی کاربەدەستانی وەزارەتی خەزێنە دەکات بۆ ڕێککەوتنەکە.

ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ بە بڕی نزیکەی 17 ملیار دۆلارە و ئەگەر کۆتایی پێبێت دەبێت یەکەم جار کە ئێران فڕۆکە لە بۆینگ بکرێت لەوەتای ساڵی 1979وە.

XS
SM
MD
LG