Accessibility links

هەشت پەنابەری سوریای لە سنوری تورکیا دەکوژرێن


چالاکوانان دەڵێن بەلایەنی کەم 8 پەنابەری سوریایی، لە ناویاندا 4 منداڵیش، تەقەیان لێ کراوەو کوژراون لە کاتێکدا کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو تورکیاوە.

ڕێکخراوی چاودێری سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ئەو هەشت کەسە لەلایەن پاسەوانەکانی سنوری تورکیاوە کوژراون لە کاتێکدا کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە دەیانویست سنوری خەربەت ئەلجۆز ببەزێنن لە باکوری سوریا بۆ ناو پارێزگای هاتای تورکیا.

کۆمیتەکانی ڕێکخستنی کاروباری خۆجێیی، کە تۆڕێکی چالاکوانە، ژمارەی قوربانییەکانی بە 11 کەس ڕاگەیاندووە و پاسەوانەکانی سنوری تورکیای بۆ ئەوە تاوانبار کردووە. دەڵێت بەلایەنی کەم یەکێک لەوانەی کە هەوڵی پەڕینەوەی سنوری داوە خەڵکی جەرابلوسی باکوری سوریاییە کە لە ژێر دەستی داعشدایە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نەتوانراوە پەیوەندی بکرێت بە کاربەدەستانی تورکیاوە بۆ زانیاری زیاتر.

XS
SM
MD
LG