Accessibility links

پشکۆ شەمسی: دەرئەنجامی کمسیۆنەکەی ئێمە، داعش بەرامبەر بە کوردە ئیزیدیەکان ژینوساێدی کردووە


Pishko Shamsi
Pishko Shamsi

پشکۆ شەمسی: دەرئەنجامی کمسیۆنەکەی ئێمە، داعش بەرامبەر بە کوردە ئیزیدیەکان ژینوساێدی کردووە

ئەوە شەری سوریا پێی دەنێتە شەشمین ساڵیەوەو تاوانەکانی داعش هەر وا بەردەوامە سەرەرای هەوڵەکانی ئەمەریکا، یەکێتی ئەوروپا ونەتەوە یەکگرتووەکان.

کمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی تاوانەکانی شەر لە عێراق و سوریا و بە تاێبەتی سەبارەت بە کوردە ئیزیدیەکان لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام داوە کە بریارە ئاراستەی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت بۆ بریار دان، یان ئاراستەکردنی لایەنە بەرسەکانی تری جیهانی.

پشکۆ شەمسی ئەندامی کمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوەکان لە بارەی تاوانەکانی داعش دژ بە کوردە ئیزیدیەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە سەرەتا لێکۆڵینەوە کرا لەسەر ئەوەی کە چی رووێداوە، چ تاوانێکی شەر، چ تاوانێکی مرۆڤایەتیانە رووێ داوە و لەو لێکۆڵینەوەی ئێمە کە کرا، داعش ئیزیدیەکانی ناوچەی شەنگاڵ کە کەوتبوونە دەستیان ، دابەشی کردبوون بە چوار بەش، بەشێک کورو پیاوکە لە تەمەنی 15 ساڵ بۆ سەرەوە، کە ئەوانە بەشێکی زۆریا کوژران، یان بەشێکی زۆریان بێ سەرو شوێن کراوون، پاشان کچان لە 9 ساڵ بەرەو سەرەوە و بگرە ئەو داێکانەش کە مناڵیان هەیەو تا دەگاتە ژنانێکی پیر و بەتەمەن ئەوانەش کراونەتە گروپێکی تر".

کاک پشکۆ هەر وەها دەڵێت" زانیارەکان زۆر بوون،بە ووردی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە دەستی داعش رزگاریان بوە قسەمان کردووە و هەر وەها بە سەدان داکیومەنتی بەڵگەیی و نووسراوەییمان شرۆڤە و تاوتۆێ کردووە بۆ ئەوەی بزانین ئەو تاوانەی کە کراوە لە چ ئاستێکدا بوە وە لایەنە جۆر بە جۆرەکانی چۆن بوون و ئەم راپۆرتەش دەگا بەو دەرئەنجامە ی کە ئەوە تەنیا تاوانی شەر نییە، بەڵکو دژ بە مرۆڤایەتی و بەشێکی ژینوسایدە، کە لەو دەرئەنجامەی ئێمە کە داعش ژینوسایدی بەرامبەر بە ئیزیدیەکان ئەنجام داوە لە هێڕشی 3/8/2014 وە ئەو ژینوساێدەش هێشتا هەر بەردەوامە".

کاک پشکۆ دەشڵێت" لێرەدا دیارە داعش ئەوتاوانە ئەنجام داوە، بەڵام لە تاوانی ژینوسایدا هەر دوو عڕاق و سوریاش واژوو کراووی ئەو پەیمانەدان و ئەرکیانە پێش لە ژینوساید بگرن، وە هەر وەها حکومەتی هەریمیش لەو راپۆرتەدا باسی هاتووە کە ئەو کارەساتە برینێکی قووڵە لە نێۆ ئیزیدیەکاندا، بەڵام ئەو راپۆرتە تاێبەت بۆ ئەوەیە کە لە شوێنێک تاوانی ژینوساێد روو دەدات وە هێزێکی لەشکەری، ئاسایش و پاراستن لەوێدا هەیە ، لە ئەستۆیاندای و بەرپرسن لە بەرامبەر ئەو میللەتەی کە لەوێدا هەن کە ئەگەر بێت و تووشی شکست بن بەڵام دەبێت چۆن خەلکی سڤیلی ئەو ناوچە ئاگادار بکەنەوە و چۆن خۆیان دەرباز کەن، واتە دەبێت ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:06 0:00

XS
SM
MD
LG