Accessibility links

بەشێکی زۆری شاری فەلوجە ئازاد دەکرێت


کاربەدەستێکی لەشکری عێرقی دەڵێت هێزەکانی عێراقی ڕۆژی شەممە دەستیان گرتەوە بەسەر نەخۆشخانەی سەرەکی فەلوجە و بۆمبە چێندراوەکان هەڵدەگرنەوە لە کاتێکدا چەکدارانی داعشیان لە بەشێکی زۆری شارەکە دەرکردووە.

ژەنەڕاڵ حەیدەر ئەلعوبەیدی بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاندووە کە شەڕ لە بەشێکی شارەکە هەر بەردەوامە، لە کاتێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و عێراقی هێرش دەکەنە سەر سیرەگرەکان و بنکەکانی تری داعش.

سەربازەکان بە وریاییەوە بەرەو ئەو نەخۆشخانەیە چوون لەوە دەترسان چەکدارانی داعش نەخۆشەکان وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن، بەڵام کاتێک هێرشەکەیان کرد بینیان هیچ نەخۆشێک لەوێ نەبوو.

لە ئێستادا سەربازەکان بەرەو گەڕەکەکانی شورتە و گۆلان دەڕۆن لە باکوری شارەکە.

هێزی لەشکری عێراقی لە ڕۆژی هەینی چووە ناو فەلەوجەوە دەستی گرتەوە بەسەر بەشێکی زۆری ئەو شارەی کە لە مانگی 1 ی ساڵی 2014 وە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش دایە.

XS
SM
MD
LG