Accessibility links

فڕۆکەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی پەکەکە


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا ڕادەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشێکی بۆمبیان دژ بە سەرهەڵداوە کوردەکان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ئەنجام داوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ڕایگەیاند 16 بنەکەی پەکەکە کرابوو بە ئامانج لەو هێرشەی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کە لە ناوچەی لجە ڕوویدا.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر پەکەکە کە هەوڵی بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان لە تورکیا دەکەن.

پەکەکەش بەردەوام هێرش دەکاتە سەر لەشکر و پۆلیسی لە تورکیا.

XS
SM
MD
LG