Accessibility links

کێری بە روسیا دەڵێت پشوو درێژی ئەمەریکا سەبارەت بە سوریا زۆر سنووردارە


کێری بە روسیا دەڵێت پشوو درێژی ئەمەریکا سەبارەت بە سوریا زۆر سنووردارە

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان جان کێری لە رۆژی چوارشەممە بە رۆسیا هۆشداری دا کە پشو درێژی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بارەی شەری سوریاوە سنووردارە وە چارەنووسی سەرۆک بەشار ئەسەد بەسەر چووە.

کێری لە دەمی سەردانیدا بۆ نۆرویژ ووتی روسیا دەبێ تێبگات پشوو درێژی ئێمە هەتا هەتا نییە، لە راستیدا بەوە سنووردارە ئاخۆ ئا، یان نە ئەسەد لە بەرامبەر کرادارەکانێدا بەرپرسیار دەبێ.

هەر وەها پاش کۆبۆنەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی مەحەمەد جەواد زەریف ووتی ئێمەش ئامادەین ئەندامانی گروپەکانی ئوپۆزسیۆنیش بەبەرامبەر بە توند و تیژیە بەردەوامەکانیان بەرپرسیار بزانین.

کێری ووتیشی ئەمە کاتێکی زۆر مەترسیدارە وە ئێمە لە هەوڵێکی هەرە گەورەداین بۆ ئەوەی ببینین ئاخۆ لە یەک دوو هەفتەی ئاێیندەدا دەگەین بە رێکەوتنامەیەک کە لە تواناێدا بێت لە پیادە کردنی ئاگر بەسێکی هەمە لایەنە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بۆ ناردنی یارمەتیە مرۆڤایەتیەکان وە دابینکردنی هەڵێکی لە بار بۆ ئەوەی هەموو لەسەر مێزی گفت و گۆدا کۆببنەوە و دەست بکەن بە وتو وێژەکان لە بارەی گواستنەوە.

XS
SM
MD
LG