Accessibility links

دکتۆر ئەحمەدی مەلا: خوێندنەوەی کوردی بۆ ئیسلام تا ئێستا خوێندنەوەیەکی سەلەفییە


دکتۆر ئەحمەدی مەلا
دکتۆر ئەحمەدی مەلا

موسڵمانێکی ئەمریکایی بە ڕەگەز ئەفغانستانی لە ناوچەی ئۆرلاندۆ لە ستانی فلۆریدا تەقە لە خەڵک دەکات لە ناو یانەیەکی هاوڕەگەزبازەکاندا و 49 کەس دەکوژێت و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار دەکات.

لێکدانەوەکان بۆ ئەم جۆرە تاوان و هێرشانە زۆرن، بە تایبەتیش کاتێک لە کەسێکەوە بێت لەم سەروەختی شەڕی دژە تێرۆرەدا پاشخانێکی ئیسلامیانەی هەبێت.

دەزگا ئاسایشیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەسەر ئەو بنچینەیە دەکەن کە هێرشێکی تێرۆریستی بووە، هەرچەندە هەندێک لە کەس و کاری (عومەر سدیقی مەتین) دەڵێن عومەر کێشەی لەگەڵ هاوڕەگەزبازیدا هەبووە.

ژمارەیەک لە قوربانیانی هێرشە تێرۆرکارییەکەی ئۆرلاندۆ
ژمارەیەک لە قوربانیانی هێرشە تێرۆرکارییەکەی ئۆرلاندۆ

دکتۆر ئەحمەدی مەلا، شارەزای کاروباری ئیسلامی سیاسی دەڵێت لە ڕووداوێکی ئاوەهادا گرفتی کولتوریش دێتە ئاراوە لەو ڕوانگەیەوەی ئایا ئەو خێزانانەی لە کولتورێکی ئیسلامیانەوە دەگوێزنەوە بۆ وڵاتێکی ڕۆژئاوایی تا چەندێک ئامادەییان تیادایە کولتوری نوێ قەبوڵ بکەن؟! وە دەشڵێت "ئەو کولتورەی ئەو کوڕە، ئەو تێرۆریستە عومەر سدیق مەتین بە دەستی هێناوە، بێگومان کلتوری ئەمریکایی نییە و کولتوری ماڵەوەیە."

دکتۆر ئەحمەدی مەلا ئاماژەش بەوە دەکات ئەوەی عومەر مەتین کردویەتی هیچ بیانویەک هەڵناگرێت تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە دەخوازن شەریعەت بەجێبگەیەنن لە وڵاتێکی دیاریکراودا و ئەوە بکرێتە بیانو چونکە من لەگەڵ ئەم یان ئەو شتەدا نیم خەڵکی لەسەر بکوژم، وەک دەڵێت جا ئایا لە ناو جەرگەی کولتورێکەوە یان لەناو جەرگەی ئاینێکەوە هەڵقوڵابێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر ئەحمەدی مەلا کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:25 0:00

XS
SM
MD
LG