Accessibility links

کاردانەوەکانی هێرشەکەی ئۆرلاندۆ


ڕێبەرانی جیهان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان هێرشەکەی شاری ئۆرلاندۆی فلۆریدا شەرمەزار دەکەن کە لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازەکاندا 50 کەس کوژران و 53 کەسی تریش بریندار بوون.

سەرۆکی ئەفغانستان محەمەد ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند کردنی کەسانی سیڤیل بە ئامانج لە هیچ بارێکداو لە هیچ شوێنێک ڕەوایی پێنادرێت. سەرۆک غەنی هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆک ئۆباما، گەلی ئەمەریکا و کەسوکاری قوربانیان دەربڕی.

سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند هێرشەکەی مەحکوم کردو پشتویانی تەواوی فەڕەنسا و گەلی فەڕەنسای بۆ حکومەتی ئەمەریکا و هاووڵاتیانی ئەمەریکا لەم کاتە سەختەدا دەربڕی. هاوکات وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژێن مارک ئایرۆت ڕایگەیاندووە " قوربانییەکان لە یادمدان و هاوبەشی خەمی بریندارەکانم و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازم، و هاوخەمم لەگەڵ گەلی ئەمەریکا و حکومەتەکەیاندا".

سەرۆک وەزیری ئیتالیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەری نویسیویەتی " دڵمان لەگەڵ براکانماندایە".

گوتەبێژی نێوەندی هاوڕەگەزبازانی ڕۆم ڕایگەیاندووە " ئێمە ڕووداوێکمان بینی کە لە مێژووی کۆمەڵگای هاوڕەگەزبازەکاندا بوونی نەبووە".

XS
SM
MD
LG