Accessibility links

پیاویک بە چەکی قورسەوە لە کالیفۆرنیا دەستگیر دەکرێت


پیاوێکی کە چەکی قورسی پێبووە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کالیفۆرنیا دەستگیر کرا. شارەوانی لۆسئەنجلس ئێرک گارستی دەڵێت ئەو بە پۆلیسی گوتووە بۆ بەشداری کردن لە ڕێپێوانی هاوڕەگەزبازەکان لەوێ بووە.

گارستی لە کاتی بەشداری کردنی لەو ڕێوڕەسمەدا ئەم ڕاگەیاندنەی دا کە ساڵانە سەدان هەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن و ئەم ساڵ چەند کاتژمێرێک پاش هێرشەکەی ئۆرلاندۆ ئەنجام درا کە 50 کەسی تێدا کوژرا.

کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا دەڵێن دەمانچەکان و کەرەستەی تەقەمەنی لەناو ئۆتۆمبێلی گومانبارەکە دۆزراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG