Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە 670 ملیۆن دۆلارە بۆ یارمەتی پەنابەران


ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و 60 رێکخراوی هاوبەش داوای 555 $ ملیۆن دۆلاریان کردووە بۆ مانگی یەک. وا پێدەچێت ئەو بڕە پارەیە بەس بێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆسە فریاگوزارییەکان لە یۆنان و بالقان تا کۆتایی ئەمساڵ.

هەر لەوکاتەوەی ئەو داواکارییە پێشنیارکراوە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕوویدا. دەمڕاستی نەتەوە یەکگرتەەکان ولیەم سپیندلەر دەڵێت ئەوەی پێیدەوترێت پلانی هەرێمی بۆ بەدەنگەوەهاتنی کۆچبەران و پەنابەران بۆ ناوچەکە بژارکاری تیاداکراوە بەپێی ڕەچاوکردنی بارودۆخە نوێیەکان واتە داخستنی سنورەکان بە درێژایی ناوچەی خۆرئاوای بالقان و دەرکردنی پڕۆژە یاسای ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا.

سپیندلەر دەشڵێت "لەکاتێکدا پێداویستییە داراییەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە گۆڕانکاری تیاداکراوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو گۆڕانە لەبارودۆخەکاندا. کە ئێستاکە نزیکەی لە 670 $ ملیۆن دۆلارە بۆ ساڵی 2016 ، هاوکات لە 328 $ ملیۆن دۆلار بەخششی کۆمەکمان تا ئێستاکە پێگەیشتووە."

سپیندلەر دەڵێت ئەمە بۆشاییەکی گەورەی پتر لە 340 ملیۆن دۆلاری دروستکردووە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دابەزینێکی گەورە لە ژمارەی ئەو پەنابەرو کۆچبەراندا لەئارادایە کە دەگەنە یۆنان. ئەمە دەرئەنجامی کەمبونەوەی ژمارەی ئەو خەڵاکانەیە کە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای بالقاندا بوون و کەمبونەوەی ژمارەی ئەو خەڵکانەی کە لەیۆنان ماونەتەوە.

سپیندلەر دەڵێت لەئێستادا زیاتر لە 57.000 پەنابەرو کۆچبەر بە وڵاتەکەدا بڵاوبونەتەوە، لەئاکامدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی سەنگ دەخەنە سەر هەڵمەتە فریاگوزارییەکانیان بۆ دانیشتوانە جێگیرەکەی یۆنان و پارێزگاریکردنی خەڵک لەناوچەکانی ڕۆژئاوای بالقان.

سپیندلەر دەڵێت خەڵکانێکی زۆر هەن کە پێداویستی تایبەتیان پێویستە، مناڵی دابڕاو تەنیا، ژنی دوو گیان و ئەوانەی شیر دەدەن بە مناڵەکانیان و وە بە ساڵاچوان و کەمئەندامان.

بەپێی تێڕامان لەبارودۆخی ئەو خەڵکە کە بە ناچاری لێرە دەژین، ئەو هۆشداری ئەوەیدا کە زۆرێک لەوانە رێی تێدەچێت پشت بە تۆڕەکانی قاچاخ و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ببەستن و بەمەش خۆیان ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:14 0:00

XS
SM
MD
LG