Accessibility links

هێزەکانی عێراقی ڕێگای دەرچوونی هاووڵاتیان لە فەلوجە مسۆگەر دەکەن


لەشکری عێراقی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند یەکەم ڕێگای دەرچوونی بۆ کەسانی سیڤیل مسۆگەر کردووە کە دەیانەوێت لە شاری فەلوجەی ژێر دەسەڵاتی داعش دەرچن.

یەحیا ڕەسوڵ دەمڕاستی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ئەو ڕێگای دەرچوونەی کە لە ڕۆژی شەممە مسۆگەر کرا دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای فەلوجەوە کە بەڕێگای ئەلسەلام ناسراوە.

هەروەها دەشڵێت پێشتریش ڕێگای دەرچوون هەبووە بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە ڕێگاکە بە تەواوەتی پارێزراو بێت.

XS
SM
MD
LG