سەربازانی عێراقی ڕۆژی یەکشەممە لە شەڕەکانیان دژ بە داعش لە باشوری شاری موسڵ پێشوەچونیان کردووە لە کاتێکدا هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا هەڵمەتەکانی دژ بە توندڕەوان لە چەندین بەرەی سەرانسەری ئەو ناوچەیەی کە پێی دەڵێن خەلافەتەکەیان توندکردووە.
ئەو ئەفسەرانەی کە بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەڵێن هێزی عێراقی بەرەو گوندی حاج عەلی پێشڕەوی دەکەن بە تانکەکان و زیرەپۆشەکانەوە کە هێزی هاوپەیمانان بە هێرشە ئاسمانییەکان پشتیوانیان دەکەن.
یەکێک لە ئەفسەرەکان لە گوندی خەرایب جەبر، کە تازە ئازاد کراوە، دەڵێت لە سەرەتاوە بەرگریان دەکرد بەڵام کاتێک هێزەکەیان بینی کشانەوە.
گوندی حاج عەلی لەسەر کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلەیە و بەرامبەر قەیارەی نێوەندی داعشە.
شایانی باسە چەکدارانی ڕێکخراوەی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر دەستیان گرت بەسەر شاری موسڵدا و خەلافەتیان لەو بەشانەی عێراق و سوریا ڕاگەیاند کە کۆنتڕۆڵیان کرد، بەڵام لەم چەند مانگەی دوواییدا داعش کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆرەوە هەتادێ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کەمتر دەبێتەوە.
هاوکات هێزەکانی عێراق هەتا دێت لە شاری فەلەوجەش نزیک دەبنەوە لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات دەوروبەری شارۆچکەی مەنبج دەگرن لە سوریا.