Accessibility links

هێمن سەیدی: قوناغی سزادانی تورکیا دەستپێکردووە و ئەوە سەرەتاییە


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

هێمن سەیدی: قوناغی سزادانی تورکیا دەستپێکردووە و ئەوە سەرەتاییە

لێداون و دەرکەوتنەکانی ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا و هەوڵدانەکانی لەسەر ئاستی جیهاندا وەکو ئاماژەی پێی دەکرێت بە چاوێکی رەخنە گرانەوە سەیر دەکرێن و بە جورێکە لە هەورازێکدا سەر دەکەوێ کە بۆێ زۆر ئەستەمە.

ئاخۆ بەشداری نەکردنی ئەردوگان لە بە خاکسپاردنەکەی مەحەمەد عەلی کلای دا یەکێکی تر لە شکەستەکانیەتی؟

Muhammad Ali Funeral Erdogan
Muhammad Ali Funeral Erdogan

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵێ روبەرووی سکەستێکی دیکە بوو، ڕەوتی گومان لە ئەردوگان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە دەستیپێکربوو، لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە ئەاوان گومانیان هەبوو لەوەی کە ئەردوگان پەیوەندی نا تەندرووستی لەگەڵ داعش هەیە، کام داعش، هەر ئەو داعشەی کە دێت لە پاێتەختی وڵاتانی رۆژئاوایی تەقینەوە دەکا، شیانی هەیە ئەمەریکا و ئەوروپا لەوە خوەش بن؟ ".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت" ئئینجا ئێستا گەیشتوەتە قوناغێک ، کە بە بڕوای من قوناغی سزادانی تورکیا دەستیپێکردووە، وە ئەوە تازە سەرەتاییە، من پێیم وایە کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئەم سیاسەتە دەستیپێکردووە، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە نموونەکەی داوایی لەسەر جەنازەی کلای نەیانهێشت دوو ئایە قورئان بخوێنێ، بەڵام رێگایان دا جوەکە هەم قسە بکا و پشتێوانی لە کورد بکا، ئەوە نیشانەی ئەوەیە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە کێشی تورکیا دابەزیوە گۆڕانێکی بنەرەتی لە پەیوەندی 60 -70 ساڵەی رۆژئاوا لەگەڵ تورکیا، هاوکات گۆڕان لە پەیوەندیەکانی رۆژئاوا لەگەڵ کوردیش پێکهاتووە، واتە لە دوو سەرەوە زیانی بۆ تورکیا هەیە".

کاک هێمن دەشڵێت " ئەردوگان تەنها دەیەوێ بیڵێ کە سورە لەسەر ئەوەی کە 2023 لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا هەر سەرۆکە، دەیەوێ بڵێ کە ئەمن وەکو سوڵتانێک ، وەکو پاشایەکی سەردەمی عوسمانی تورکیا دەگەینمە 100 ساڵەیی، کردەوەکانی ئەردوگان باجەکەی تەواوی خەڵکی تورکیا دەیدات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:25 0:00

XS
SM
MD
LG