Accessibility links

شاژن ئەلێزابتی دوو لەگەڵ خێزانەکەی ڕۆژی شەممە یادی ڕۆژی لەدایک بوونی 90 ساڵەیان کردەوە بە ڕێپێوانێک، ڕێوڕەسمێکی لەشکری و هاتنە بەردەم خەڵکی لە بەلەکۆنی کۆشکی باکینگهام.

ئەمە ڕۆژێکی پشتیوانی کردن، نیشتیمان پەروەری و شانازی کردن بوو. ئاڵای وڵاتەکە لە نێو جەماوەر لە بەردەم کۆشکەکە دەشەکایەوە.

شازادە ولیەمز و کێتی هاوسەری و کچکە تەمەن 1 ساڵانەکەیان شازادە چارلۆت بە ئامادە بوان شاد بوون و یەکەم جار بوو کچەکەیان بچێتە بەردەم خەڵکی. هەوەها شازادە فلیپیش لەوێ ئامادە بوو کە ڕۆژی هەینی تەمەنی بوو بە 95 ساڵ.

جۆنس فۆستەر یەکێک لە ئامادە بوان کە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەوێ ئامادە بوو بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند " ئەو شاژنی ئێمەیە ئێمە شانازی پێوە دەکەین. زۆر خۆشمان دەوێت ئەو کاری خۆی بە باشی کردووە لەسەدا سەد بۆ ئەم وڵاتە بۆ گەلی بەریتانیا".

XS
SM
MD
LG