Accessibility links

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له‌ دادگا سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین


د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ میانەی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ نیازن وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار بكه‌ین.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ چه‌ندین بابه‌ت هه‌ن كه‌ وا ده‌كات وەک ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سكاڵا تۆمار بكه‌ن لەوانەدا بڕینی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان، پێنه‌دانی موچه‌ و بودجه‌ و وه‌ستانی بازاڕ و پڕۆژه‌كان و پێنه‌دانی بودجه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری و بڕینی بودجه‌ی سه‌وزاییه‌كانی سلێمانی و تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر دەشڵێت سكاڵاكه‌ داواكاری گشتی ده‌كه‌نه‌ پشتیوان و خاوه‌نی كه‌یسه‌كه‌ چونكه‌ ژیانی گشتی زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و له‌ دادگای كارگێڕی تۆمار ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها دەشڵێت ئه‌گه‌ر ئەو ڕێگایه‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا چه‌ندین ڕێگای دیكه‌ی شارستانی ده‌گرنه‌ به‌ر تا دووا هه‌نگاو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ وه‌ک پارێزگای سلێمانی خۆیان بڕیار بده‌ن تا بودجه‌ و داهاتی پارێزگاكه‌ بۆ سلێمانی خۆی بێت.

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر

XS
SM
MD
LG