Accessibility links

شەمال بوکانی: هەموو یەکگرتنێک ناتوانێ سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە باشوری کوردستاندا بە دەست بێنێ


Shamal Bokani
Shamal Bokani

شەمال بوکانی: هەموو یەکگرتنێک ناتوانێ سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە باشوری کوردستاندا بە دەست بێنێ

رێکەوتنامەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان بێگومان باسێکی زۆر لەسەر کراوە، کە بە گشتی گەلی کورد لەهەر جۆرە بوارێکدا لەگەڵ یەکگرتندایە.

سەرەرای ئەوەی لایەنانێکی زۆر پشتێوانی خۆیان لەو رێکەوتنامەدا دەربریوە بەڵام کەسان و لایەنانێکی تر گۆمانیان لە سەر ئەو رێکخستنەدا هەیە.

شەماڵ بۆکانی نووسەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" ‌دیارە هیچ پارتێکی کوردی نەک هەر لە باشوری کوردستان بەڵکو لە هەموو پارچەکانی تری کوردستاندا و بگرە چ نووسەران و لێکۆڵەرانیش دژ بە یەکگرتنی کورد و رێکەوتنامەی سیاسی نیین بەڵکو دژ بە پەرتەوازە و یەک نەگرتندان، بەڵام هەموو یەکگرتنێکیش ناتوانێ سەرکەوتن بە دەست بێنێ بۆ گەلی کورد، بە تایبەتی ئەمرۆ لە باشوری کوردستان".

کاک شەماڵ دەشڵێت" بە بڕوای پاش کۆبۆنەوەی 21 حوزەیران و هاتنە ئارای ئەو بارە ئاڵۆزە لە باشوری کوردستان و پاش گەڕانەوەی نەوشیروان موستەفا بۆ هەرێمی کوردستان کە پەلە پرۆزەیەکی پێیوە دیارە کە ئێستاکە بوەتە هۆکارێک بەشێک لە لایەنگێران و کادیرانی یەکێتی و گۆڕانیش لە دەسەڵاتی حیزبی خۆیان نارازیین و لەونەشە لێشی جیاببنەوە لەبەر ئەوەی ئەو دانیشتە لە بوارێکی ئاساییدا نەبوە".

کاک شەماڵ دەشڵێت" دووای ئەو رێکەوتنە ئەوە دێتە بەرچاو ئامانجەکانی بریتانیا و ئێران بۆ ئەوەیە لە دووای ساێکس - پێکۆتەوە بریتانیا دەیەوێ هێزێکی تاێبەتی خۆێ لەگەل ئێرا بەرێوە بەرێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:20 0:00

XS
SM
MD
LG