Accessibility links

ڕێناس جانۆ محەمەد: پێشیلکارییەکانی حەشدی شەعبی لە فەلوجە کار لەسەر ئازادکردنی موسڵ دەکات

  • Shayan Pasha

ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕۆژی سێشەممە داوای دەستلەکارکشانەوەی سەرۆك وەزیران حەیدەر ئەلعەبادیان کرد کە هێشتا بێ دەنگە بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ دژ بە خەڵکی فەلوجە ئەوەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدراوە.

ڕێناس جانۆ محەمەد ئەندام پەرلەمانی عیراق لەو بارەیەوە لەمیانەی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هاوکارمان شایان پاشا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند عیراق بە ڕەوشێکی ئێجگار ئاڵۆز ڕەتدەبێت و دەبوایە سەرۆك وەزیر ڕێنمایی ڕۆن و ئاشکرای هەبوایە بۆ بەشداربووانی شەڕ کە پێشیلکاری بەرامبەر بە خەڵکەکە نەکەن و بەگویرەی پیویست بەدەنگ خەلکەکەوە نەهاتووە. هەروەها گوتیشی ئەم ڕەفتارەی حەشدی شەعبی کاریگەری ڕاستەوخۆ دەبێت لەسەر پروسەی ئازادکردنی موسڵ. پاریزگای پێشووی موسڵ ئەثیل نوجەیفی چەندەها جار لێدوانی داوەو گوتویتی مانەوەی خەڵکی موسڵ لەژێر حوکم و ئازارو محنەتی تیروریستانی داعش بۆ ئێمە باشترێکە لەوەی موسڵ بەدەستی حەشدی شیعی ڕزگاربکرێت.

XS
SM
MD
LG