Accessibility links

ناسر باباخانی: تەوای ئەو باسانە کە ئەمرۆ تورکیادا دێتەوە ئاراوە دەبێ لە چاوێلکەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە لێ بڕوانین

  • Jani Diylan

ناسر باباخانی: تەوای ئەو باسانە کە ئەمرۆ تورکیادا دێتەوە ئاراوە دەبێ لە چاوێلکەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە لێ بڕوانین

لە وتو وێژێکی هەفتەی رابوردوودا باسی ئەوە کرا کە هەرا و هوریاکانی ئەردوگان و یاریەکانی وەکو یاری دۆمینۆ لێ هاتووە، ئەردوگان هەر دەستێک دەوەشێنی هەپ بەیاز، یان پووچی بۆ دێت وە یاخود دوو شەشی لە دەست دەمرێ.

ئەردوگان ئێستاش لە بەرامبەر بریاری پەرلەمانی ئەڵمانیادا نکۆڵی لەو ژینوساێدە دەکات و دەلێت تورکیا شانازی بەو مێژووییەوە دەکات. ئاخۆ ئەم جۆرە نکۆڵی کردنە چارەسەری کێشەکە دەکات یاخود شیانی هەیە تورکیا بەرەو هەڵدێر ببات؟

ناسر باباخانی رۆژنامەوان، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی ئێستاکە دەیبینین ئەو وڵاتە بە توندی بەرەو هەڵدێر دەبات، راستیەکەی ئەوەیە با پرسیارەکە ئاوا لە خۆمان بکەین بزانین بۆ چی دەوڵەتی تورکیا بەردەوام پێی داگرە، نەک ئەم دەوڵەتە کە ئێستا لەسەر کارە بەڵکو دەوڵەتەکانی بەر لەویش سەبارەت بە کێشەی کۆمەڵ کوژی ئەرمەنیەکان لە ساڵانی 1915 – 1917 ئا بەو شێوە مکۆرن لەسەر ئەوەی کە ئەوە بە کۆمەڵ کوژی ناودێر نەکرێ".

کاک ناسر هەر وەها دەڵێت" تورکیا شانازیەکەی تەواو تەواو دەگەرێنێتەوە بۆ رابوردوو، واتە ئەوەش دەگەرێتەوە سەر کەسایەتی لە بارەی ساێکۆڵۆژی ئەو سەر کۆماری ئێستاوە، کە ئێمە ئێستاکە لەم وڵاتە دەژێن، سەرجەم بەرهەمە فەرهەنگیەکان و کتێبەکان وە یاخودفیلم بێ، سریالهای تەلڤزیۆنی بێ، بەردەوام هەوڵی زەقکردنەوە و زیندوو کردنەوەی ئەو ئیمبراتۆریەن کە لە زەمانی بەر لە عوسمانیەکانەوە هەتا عوسمانیەکان لە تۆڕە جۆر بە جۆرە تەلڤزیۆنەکاندا بە پارەیەکی یەکجار زۆر کەلانەوە ئەو سریالانە تولید دەکرێن، واتە ژیانەوەی جۆرێکە لە نیو عوسمانیزم لە تورکیادا".

کاک ناسر دەشڵێت" تەوای ئەو باسانە کە ئەمرۆ لە گۆڕەپانی رامیاری تورکیادا دێتەوە ئاراوە چ لە پرسە نێۆخۆییەکاندا، چ لە پرسەکانی دەرەوە، چ پەیوەندی لەگەڵ کێشەی کوردا، تەنیا و تەنیا دەبێ لە چاوێلکەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە لێ بڕوانین".

XS
SM
MD
LG