Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: هەڵویستی ئەڵمانیا پەرچە کردارێک بوو بۆ هەڵویستەکانی تورکیا


Dr. Kameran Mentk
Dr. Kameran Mentk

دکتۆر کامەران مەنتک: هەڵویستی ئەڵمانیا پەرچە کردارێک بوو بۆ هەڵویستەکانی تورکیا

لەسەرەتای ئەم هەفتە پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵ کوژی ئەرمەنیەکانی وەکو ژینوساێد ناساند، ئاخۆ ئەمە شکەستێکی تری دیپلۆماسیە بۆ ئەردوگان و تورکیا؟

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان ئەوە دەسەڵمێنی ئێستا تورکیا بەرامبەر هاوپەیمانەکانی خۆێدا لە قەیراندایە، تورکیا لە هەموو دەروازەکانی خۆێ، لە ئاسیای ناوەراست، هاوسیەکانی ئاسیا، هاوسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وە هەر وەها هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ، لە ئەمەریکا لە هەموو کێشەی بۆ درووست بوە و لە قەیراندایە، لەبەر ئەو هەڵویستەی ئەڵمانیا پەرچە کردارێک بوو بۆ هەڵویستەکانی تورکیا لەگەڵ ئاوارەکان".

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت " لە سیاسەتدا پەیوەندی بەردەوام نابێت، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندیەکان دەگۆڕن، هەر لەبەر ئەوە پەیوەندیەکانیش هەمیشە لە گۆڕاندان، تورکیا ووردە ووردە لەسەر ئاستی نێۆنەتەوەیی باری بەددتر دەبێ و ئەڵمانیاش وای نیشان دا چیتر نابێتە ئەو پاڵپشتەی جارانی تورکیا".

دکتۆر کامەران دەشڵێت" من پێموایە هەر میللەتێکی ستەم دیدە نەک تەنها کورد تاوانێک وا بەرامبەر نەتەوەیەک ئەنجام درابێ، بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێدەکەن و چاوەرێ دەکرێت کە نەتەوەکانی تریش وەکو کورد کە لەو کاتەی ئەرمەنیەکان ژینوساێد کران، لە هەمان کات 700 هازار کورد بێ سەر و شوێن کران ئەوانەی تریش کە ژینوساێدیان بەرامبەر ئەنجام دراوە، بەو شێوەیە دان بە ژینوساێدەکانیان بنێرێت و دوواتر رووبەرووی دادگاکان ببنەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:26 0:00

XS
SM
MD
LG