ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە هەزار کەس بەشداریان لە ڕیپێوانێکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە کوردەکان لە ئەستەنبوڵ کردووە بە مەبەستی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێسەندنەوەی پەناپارێزی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا.
لە مانگی ڕابوردوو، پەرلەمانی تورکیا بەندێکی نوێی دەستوری پەسەند کرد کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ دەستگیر کردن و دادگایی کردنی نزیکەی 140 یاسادانەر کە زۆربەیان سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ن.
هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دمیرتاش ڕایگەیاند " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کە دادگایی کردنەکانمان دەستپێدەکات ئێمە لەوە ناترسین کە دادگایی دەکرێین بەڵام مافی خۆمانە کە چاوەڕوانی ئەوە بەکەین لەلایەن دەسەڵاتێکی دادوەری ڕاستەقینەوە دادگایی بکرێین. ئایە شتێکی لەو جۆرە هەیە؟ نەخێر نییە ."
ئەم بەندە دەستورییە لەلایەن پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارەوە پێشنیاز کرا پاش ئەوەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەدەپەی تاوانبار کرد بەوەی بوون بە چەکی دەستی سەرهەڵداوە کوردەکان و داوای کرد بە تاوانی پەیوەست بە تیرۆرزم دادگایی بکرێن.
دمیرتاش دەڵێت سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هێشتا هەوڵی دەدا تۆڵەی سەرکەوتنەکانی هەدەپە بکاتەوە لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 6 ی پارەکەدا.