Accessibility links

کەسانی مەدەنی بەردەوام لە فەلوجە هەڵدێن لە کاتێکدا دەوروبەری دەگیرێت


ئەو جەنگاوەرانەی شەر بۆ ڕزگارکردنی فەلوجە دەکەن لە ژێر دەستی داعش ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ئەوان نزیکەی بە تەواوەتی دەوروبەری ئەو شارەیان گرتوووە، لە کاتێکدا کەسە سیڤیلیەکان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە تا لە شارەکە هەڵبێن.

بەلایەنی کەم 4 کەس خنکاون و 9 کەسیش بێسەروشوێنن پاش ئەوەی کە هەوڵیان داوە لە ڕوباری فیرات بپەڕێنەوە تاوەکو خۆیان ڕزگار بکەن لەو شارەی ژێر دەستی داعش.

تەرمی دوو منداڵ، ژنێک و پیاوێکی بەتەمەنی کە خنکابوون براونەتەوە بۆ سەرکردایەتی لەشکری فەلوجە کەلە ژێر دەستی هێزەکانی حکومەتە. پۆلیس دەڵێت بە دوای9 کەسی تریشدا دەگەڕێن کە بڕوا دەکرێت لە هەمان بەلەمدا بووبن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 50 هەزار کەسی سیڤیل لە فەلوجە دەژین کە لە ئێستادا دەستڕاگەیشتنیان بە ئاوی خواردنەوە، خۆراک و دەرمان زۆر سنوردارە.

هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی چەکدارە شیعەکان و پشتیوانی ئاسمانی هێزەی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا لە 23 ی مانگی 5 وە دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتنەوەی ئەو شارەی کە یەکەم شار بوو لە مانگی 1 ی ساڵی 2014 کەوتە ژێر دەستی داعش.

XS
SM
MD
LG