Accessibility links

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن


خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تە‌كان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا ئه‌نجامدا و تێیدا دووپاتی داواكانی خۆیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێدانی موچه‌ی مانگانه‌ و لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ له‌سه‌ر موچه‌كانیان .

له‌وباره‌یه‌وه‌ سامان حسێن سكرتێری ڕێكخراوی كه‌م ئه‌ندامانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هاتوینه‌ته‌ ئێره‌ تا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ک ده‌زگایه‌كی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراو ئه‌م داواكاریانه‌ی كه‌م ئه‌ندامان بگه‌یه‌نێت به‌ حكومه‌ت."

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كره‌وه‌ پێشوازی له‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان كرا، له‌باره‌ی داواكارییه‌كانیان د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگەیاند " ئه‌وان وه‌ك نێوه‌ندێک داواكاری ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیانه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ لایه‌نی جێ به‌جێ كار كه‌ حكومه‌ته‌."

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە سلێمانی

XS
SM
MD
LG