Accessibility links

بەهۆی هێرشەکانی لەشکری تورکیا ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکوژرین


لەشکری تورکیا ڕادەگەیەنێت هێزەکانی 27 چەکداری کوردیان لە هەرێمی هەکاری نزیک سنوری نێوان تورکیا عێراق و ئێران کوشتووە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە، لەشکری تورکیا دەڵێت هێرشێکی ئاسمانی لە ڕۆژی هەینی ئەنجام درا و 20 چەکداری پەکەکەی تێدا کوژران.

7 چەکداری تریش لە میانەی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لە هەمان ناوچە کوژراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕۆژی شەممەش هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پەکەکە لە باکوری عێراق و پاریزگای دیاربەکر (ئامەد).

شایانی باسە حکومەتی تورکیا لە هاوینی پارەکەوە کەوتۆتەوە نێو شەڕ لەگەڵ سەرهەڵداوانی پەکەکە لە پاش تێکچوونی ئاگر بەستی دوو ساڵو نیوی.

XS
SM
MD
LG