Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕوسیا هێرشەکانیان بۆ سەر حەلەب زیاد دەکەن


ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕادەگەیەنێت ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی 40 هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداون لە ناوەوەو دەوروبەری شاری حەلەب. دانیشتوانی ناوچەکە و چاودێران دەڵێن ئەمەش یەكێک بووە لە هێرشە هەرە توندەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا.

سەرهەڵداوەکانیش هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە شارەکە.

میدیای دەوڵەت ڕادەگەیەنێت بەهۆی هێرشی موشەکەکانی سەرهەڵداوان بۆ سەر ناوچەکانی حەمدانییەو میدان ژمارەیەک کەس بریندار بوون و چەند کەسێکیش گیانیان لە دەست دا و لە دوهەم ڕۆژی بۆردومان سەختنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت بەلایەنی کەم 24 کەس کوژران.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت دەیان بۆمبی بەرمیلی بە هەلی کۆپتەرەکانی لەشکر فرێدراونەتە ناوچەیەکی قەرەباڵغی گەڕەکی قاتریجی. چاودێران دەڵێن بەمەش بەلایەنی کەم 9 کەسی سیڤیل کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون.

کارمەندێکی بەرگری سیڤیلی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان ڕایگەیاند بە کارمەندانی فریاگوزاری بەلایەنی کەم 20 تەمیان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکان دەرکردووە.

XS
SM
MD
LG