Accessibility links

ڕوسیا قائیل دەبێت بەوەی چاودێرانی نێونەتەوەیی لە ئۆکرانیا دەمانچە هەڵبگرن


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ دەڵێت ڕوسیا ئامادەیە ڕازی بێت بە چاودێری زیاتری نێونەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەمانچەیان پێ بێت.

ڕێکخراوی ئاسایشی و هاوکاری لە ئەوروپا ڕایگەیاندووە دەیەوێت پۆلیسی چەکدار بنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا تا دڵنیابێت لەوەی کە هەڵبژاردنی خۆجێیی لە کەشێکی ئارامدا ئەنجام بدرێت.

بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان سەرهەڵداوانی سەر بە ڕوسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا پێویستە هەڵژباردنی لەوێ ئەنجام بدرێت.

لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەت ڕۆژی شەممە لاڤرۆڤ ڕایگەیاند ڕوسیا قائیل بووە بەوەی چاودێرانی ڕێکراوی OSCE لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەمانچەیان پێ بێت بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.

XS
SM
MD
LG