Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مەنبج نزیک دەبنەوە


هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە هەڵمەتەکەیان بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی مەنبج و ناوچەکانی دەوروبەری لە داعش و توانیویانە بە دەیان گوند کۆنترۆڵ بکەن و لە ئێستادا نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دورن.

هەڵمەتەکە کە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەسـتیپـێکردووە، ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە فەرمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە باشوری مەنبج ڕاگەیاندرا لە لایەن ئەمجەد سـاڵح گوتەبێژی ئەنجومەنی لەشکری مەنبج.

بەپـێی زانیاریـیەکانی بە دەنگی ئەمەریکا گەیشتوون، هێزەکانی داعش بەرگریـیەکی ئەوتۆ ناکەن و زیاتر لە نێو ماڵی خەڵکی سیڤیل بە چەکە قورسەکانیان تۆپـبارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، بەڵام دواتر کە دەشکێن ناوچەکە چۆڵ دەکەن و بەرەو شارۆچکەی مەنبج هەڵدێن، بۆیە پـێشبینی دەکرێت شەڕی قورس لە شارۆچکەکە ڕووبدەن.

باس لەوەش دەکرێت چەکدارانی داعش ڕێگە بە خەڵکی سیڤیل نادەن ناوچەکە چۆڵ بکەن و هەوڵ دەدەن وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنن.

هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەوەن و بۆردومانی شوێنەکانی داعش دەکەن. مەزەندە دەکرێت داعش بە دەیان چەکداری کوژراو و برینداری هەبێت.

هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە لە نزیک پـردی قەرەقۆزاق بە بەلەم و قەیاغ ڕووباری فورات بپەڕێنەوە و دەیان ئۆتۆمبیل لەگەڵ خۆیان بەرن و بە ئاڕاستەی مەنبج بەڕێبکەون. پـێشتر داعش بەشێـکی ئەو پـردە سـتراتیژیـیەی وێرانکرد تاوەکو ڕێگە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بگرێت.

ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە سوریا
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00

XS
SM
MD
LG