Accessibility links

دکتۆر کەمال سەێدۆ: پرۆپاگەندەی هەندێ لە میدیاکان سەبارەت بە رێگری لە چوونی پەنابەران بۆ عەفرین راست نییە


Dr.Kamal Sido
Dr.Kamal Sido

دکتۆر کەمال سەێدۆ: پرۆپاگەندەی هەندێ لە میدیاکان سەبارەت بە رێگری لە چوونی پەنابەران بۆ عەفرین راست نییە

دیارە زۆر جار هاووڵاتیانی سڤیل ئەگەر بێت و لە ناوچەکانی شەر و تەقەکردندا خۆیان دەرباز نەکەن شیانی هەیە بکەونە بەر شەرە تەقەی لایەناکاندا و زیانی گیانی لێ بکەوێتە. ئێستاکە هەندێ لە میدیاکان باس لەوە دەکەن گوایە لەو ناوچانەی شەر لە ئارادایە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان شەرڤانانی کورد رێگری لەو هاووڵاتیە سڤیلیانە کردوون بۆ هەڵاتن وە یاخود دەرباز بوون بۆ ئەو ناوچانەی کە ئاسایشی تێدا جێگیرە.

لە کاتێکدا چاودێرانی خۆجەیی و میدیاکانی ناوچەکە باس لە دەرباز بوونی هەزاران کەسان دەکەن بۆ ئەفرین و ناوچەکانی تر، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە دەنگ و باسانە لە بەرژەوەندی کێدایە؟

دکتۆر کەمال سەێدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من رۆژانە لە پەیوەندی دام لەگەڵ خەڵکی عەفرین و سەرەرای ئەوە خۆم خەڵکی عەفرینم و داێک و خۆشکم لە عەفریندان و رۆژانە چەندین جار لە پەیوەندی تەلیفۆنیدام لەگەڵ شارەکەدا، شتێکی لەو بارەیەوە راست نییە و بەرێوەبەرانی عەفرین و خەڵکی عەفرین رۆژانە پێشوازی لە هەزاران کەسان دەکەن کە لە ناوچەکانی شەرەوە هەڵاتوون و بە هیچ شێوەیەک ئەو دەنگ و باسەی (العربیە) دا راست نیین".

دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەلێت" تۆ دەزانیت ئەمە شەری mass media واتە شەری میدیا زلەکانە کە دەیانەوێ ناوبانگی هێزە کوردیەکان، شەرڤانانی کورد پیس بکەن، ناوچە کوردیەکان پێس بکەن، بۆ ئەوەی ئەو ناوبانگەی ئەوان کە لە جیهاندا بڵاو بوەتەوە تێک بدەن، مەخابن هەندێ لایەنی کوردیش کە لە ئاکەپەوە نزدیکن لەو کێشەدا بەشدارن، کە هەر وەها لە ئەوروپاس ئەو کارە دەکەن".

دکتۆر کەماڵ دەشڵێت" ئاکەپە، ریکخستنی برایانی موسڵمان(اخوان المسلمین) زانایانی موسڵمان و هەندی لایەنی تر لە پشتی ئەو جۆرە چەواشە کاری و پرۆپاگەندیانەدان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:26 0:00

XS
SM
MD
LG