Accessibility links

ئاری جه‌لال: ته‌رمی سه‌د كۆچبه‌ری عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له‌ گۆڕستانێكی توركیا ده‌نێژرێن


ئاری جەلال

ئاری جەلال

سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری كوردی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی چه‌ند دورگه‌یه‌كی وڵاتی یۆنان و وڵاتی توركیا ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانیش ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا به‌ سكرتێری فیدراسیۆن وتراوه‌ كه‌ ته‌رمی سه‌د كۆچبه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ گۆڕستانی یابانچیه‌كان له‌ وڵاتی توركیا نێژراوه‌

ئاری جه‌لال ڕوونی كرده‌وه‌؛ئه‌و ته‌رمانه‌ هی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كان نوقم بووه‌ و ماونه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیاش بۆ ڕێگری كردن له‌ خراپبوونی ئه‌و ته‌رمانه‌ و نه‌مانه‌وه‌یان له‌وه‌ زیاتر له‌و گۆڕستانه‌ ناشتونی.

سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو: جگه‌ له‌ توركیا له‌ وڵاتی له‌لایه‌ن پۆلیسی یۆنانیه‌وه‌ ته‌رمی چه‌ندین كۆچبه‌ر له‌ گۆڕستانه‌كان نێژراون و وێنه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ش پێش ناشتنیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گیراوه‌ و دراوه‌ته‌ سكرتێری فیدراسیۆن.

ئاری جه‌لال ئه‌وه‌شی وت؛ تا ئه‌م ساته‌ ته‌رمی 70 كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان بێ سه‌روشوێنن.

XS
SM
MD
LG