Accessibility links

دکتۆر خالید خەیاتی: ژینوسایدی ئەرمەنیەکان و نکۆڵی کردن لە مافە سەرەتاییەکانی کورد خاڵی رەشن بە نێۆ چاوانی تورکیادا

  • Jani Diylan

Dr. Khalid Khayati

Dr. Khalid Khayati

دکتۆر خالید خەیاتی: ژینوسایدی ئەرمەنیەکان و نکۆڵی کردن لە مافە سەرەتاییەکانی کورد خاڵی رەشن بە نێۆ چاوانی تورکیادا

زۆر جار ئەو پرسیار دەکرێت، چ لە لایەن خودی کوردەوە، لێکۆڵەران، نووسەران، بۆ لە سەدەی 21 دا تورکیا نەک هەر بە دژی گەلی کورد لە تورکیادا راوەستاوە بەڵکو لە هەموو بەشەکانی تری کوردستانیش و ئەردوگانیش دەڵێت" ئێمە دژ بە دەوڵەتێکی کوردیداێن ئەگەر بێت و لە ئەرژەنتینیش دروووست بکرێت".

دکتۆر خالید خەیاتی مامۆستای زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ لینگشۆپینگی سوید(Linchoping University) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" دەوڵەوت – نەتەوە ئێستاش باڵاترین فۆرمی رێکخستنی کۆمەڵگایە وە هەموو خەڵکانی دونیا دەکرێ بڵێین بەجۆرێک ناسیونالیستن، بەڵام ئەو جۆرە ناسیونالیسمە جیاوازی هەیە و راوەستاوە لە دوور بوون و نزدیک بوونیاندا لە شارستانیەت، یان شارستانیەت بوونی ساختاری دەوڵەتدا، بۆ نموونە لە ئەوروپا پێش شەری جیهانی یەکم وە بگرە تا دووای شەری جیهانی دووەم، جۆرێک لە دەوڵەتانێکمان هەبوو کە زۆر بە توندی، زۆر بە گرانی لەسەر بنەمای ناسنامەی ئیتنیکی درووست ببوو کە پەسەندی ئەوانەی تریان نەدەکرد، بۆیە لەسەر بنەمای هەمان ئەو دەوڵەتانە بوو کە فاشیزم درووست بوو، نازیزم درووست بوو و ئەو کۆمەڵ کوژیانە درووست بوون".

دکتۆر خالید هەر وەها دەڵێت" دووای شەری جیهانی دووەم ئەوروپاییەکان گەرانەوە بۆ سەرچاوەکانی رینسانس، بۆ سەرچاوەکانی فەلسەفەی یونانی، وە لە راستیدا شیوازێک لە ناوەرۆکی دیموکراتیکیان لە دەوڵەت - نەتەوە درووستکرد، هەرچەند ئێستاش کێشەی زۆرە، بەڵام لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا وە تاێبەت لە تورکیا ئەو پرۆسەیە رووێ نەدا".

دکتۆر خالید دەشڵێت" ژینوساێد و کۆمەڵ کوژی ئەرمەنیەکان یەک لەو دیاردە هەرە زەقانەیە و خاڵێکی ڕەشە بە نێۆ چاوانی مێژوو کە لەسەر دەستی تورک ماوەتەوە کە ئێستاش نکۆڵی لێ دەکەن و هەر وەها نکۆڵی کردن لە هەموو مافە سەرتاییەکانی گەلی کوردە وە بە تاێبەت لە درێژایی بوونی کۆماری نوێ تورکیادا".

XS
SM
MD
LG