Accessibility links

د. عادل باخەوان: سەلەفیەکان لە فەرەنسا گوندێکیان بەتەواوەتی کڕیوە


ئاوڕدانەوە لە سەلەفیەتگەرایی نوێی ئیسلامی لە خۆرئاوا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا راماندەگرێت لەبەردەم دنیایەک پرسیار و لێکۆڵینەوەی رژد و ئەکادیمیدا. کاتێک لەناو دڵی ئەوروپادا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسادا سەلەفیەتگەرایی دەبێتە دیاردەیەکی بەرچاوو کاریگەر و برایانی موسڵمان وا لێدەکات لەڕێی رۆژنامەی لۆڤیگارۆی فەرەنسییەوە هاواربکەن و بڵێن "جمهوریەت فریامان بکەوە، سەلەفیەت وا دەمانخوات"، لەکاتێکدا لە %60 ی ئەوانەی دەبن بە موسڵمان لە فەرەنسادا دەبن بە سەلەفی؛ شارەزایان و ئەکادیمیستەکانی راگرتووە لەبەردەم دنیایەک تێڕاماندا.

هاوکات گەڕانەوە بۆ پرسی سیکولاریزم و ئیسلامگەرایی کە دوو تەوەری گرنگی دیبەیتەکەی عادل باخەوان بوو...ئایا مەبەستە ئەکادیمییەکانی پشت ئەم دیبەیتە چیبوون؟

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە بۆ بەرنامەی رەهەندەکان وتووێژێکی لەگەڵ لێکۆڵەرەوە و مامۆستای زانکۆ لە پاریس د. عادل باخەوان سازداوە.

لەبارەی دروستکردنی گفتوگۆ لەنێوان هێزە جیاوازەکاندا عادل باخەوان دەڵێت "پژاندنی ئەم زمانە، خۆی بۆخۆی کارێکی گرنگە؛ جۆرێکە لەدوورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی زەبروزەنگی فیزیکی بەرامبەر یەکتری." هەروەها "بەداخەوە مێژووی ئێمە، لەبەرئەوەی کە نەمانتوانیوە لەگەڵ یەکتریدا قسەبکەین، پڕە لەمێژووی خوێن، پڕە لەمێژووی کڵاشینکۆف و فیشەک..ئەمە بۆ من گرنگە."

لەبارەی ئیسلامییەکانی فەرەنساوە د.عادل باخەوان دەڵێت "لەساڵانی حەفتاکانەوە ئەو گروپە ئیسلامییەی کە هەژموونی کردبوو بەسەر سەرزەمینی موسڵماننشینەکانی فەرەنسادا گروپی برایانی موسڵامان بوون، وە برایانی موسڵمان ئێستا لە فەرەنسادا زیاتر لە 800 رێکخراویان هەیە، وە فیدراسیۆنێکیان هەیە پێی دەوترێت فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی موسوڵمانان لەفەرەنسا، کۆی ئەو رێکخراوانە کۆدەکاتەوە؛ شار بە شار، لادێ بە لادێ، گەڕەک بە گەڕەک لەهەموو شوێنێک هەبوون برایانی موسڵمان، مەبەستم قوتابخانەی برایانی موسڵمانە، تەنانەت دەوڵەتی فەرەنسی وەکو ئەکتەرێکی قسەلەگەڵکراو مامەڵەی لەگەڵ کردووە و دەکات تا ئەم چرکەساتە. هەروەها وەک نوێنەرێک لە نوێنەرە بەهێزەکانی موسڵمانانی فەرەنسا مامەڵەی لەگەڵ دەکات، لەبیرت نەچێت کۆمەڵگەی موسڵمان بەهێزترین کۆمەڵگەن لەهەموو ئەوروپادا، بەپێی سەرژمێری زۆرینەی موسڵمانانی ئەوروپا لەفەرەنسان."

هەروەها دەڵێت "ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا و برایانی موسڵامانی توشی شۆک کردووە هاتنە سەرشانۆی بەهێزی سەلەفییەکانە، بەڕادەیەک لەو راپۆرتەدا ئەکتەرەکانی برایانی موسڵمان هاواریان لێبەرزبۆتەوە و دەڵێن (جمهوریەت فریامان بکەوە سەلەفیەت خواردینی)."

هاوکات "سەلەفیەت بە تەوژمێکی بەهێزەوە خۆیدەکات بە کارگەکانی کارکردندا، بە زانکۆکاندا، بە قوتابخانەکاندا، بە بازاڕەکاندا تەنانەت لێرە لە فەرەنسا لادێ هەیە هەمووی سەلەفییە، لادێیەکیان بەتەوای کڕیوەو سەلەفیەت دەیبات بەڕێوە."

تەواوی وتووێژەکە لەم بەستەرەی خوارەوەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:36:48 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG