Accessibility links

موسەنا ئەمین:ناوماڵی شیعە لە عێراق هەرگیز لەنێو خۆیدا یەکگرتوو نەبووە.


د. موسه‌نا ئه‌مین
د. موسه‌نا ئه‌مین

موسەنا ئەمین دەڵێت زۆری سامان و داهاتی عێراق کە بەسەریدا دەڕژا، ئەو سامانە زۆرە وایکرد کە بە جۆرێک لە جۆرەکان حیزبەکان و هاوڵاتیان رازی بکات و کەموکورتی دەسەڵاتی شیعەی شاردبوەوە پەردەپۆشی کردبوو . داهات و سامانی ئەو دەمەی عێراق بەشی گەندەڵی هەموو حیزبەکانی دەکرد. بەڵام دواتر کە عێراق دووچاری شکستی دارایی گەورە و شکستی ئاسایشی بوو، لێرەوە ناکۆکی لە نێوان ئەو حیزبە دەسەڵاتدارانەی شیعە دەستی پێکرد. واتا ئەو حیزبە شیعانەی کە دەسەڵاتیان لە دەستدایە. نارەزاییەکانی شەقامی توڕەی عێراقی ئەو پرسیارەی هێناوەتە گۆڕێ کە ئایا کێ بەرپرسیارە لەم رەوشەی ئێستا . لایەنە شیعەکانی نێو دەسەڵاتی حکومەتی عێڕاقی ئۆباڵی ئەم رەوشە نالەبارە دەخەنە ئەستۆی یەکتری. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق لە سەر لیستی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:35 0:00

XS
SM
MD
LG